گەڕاندنەوەی سیستەمی مەرکەزی بۆ عێراق لە بری فیدڕاڵی مەترسیداره
K24 – ههولێر:
گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی مەرکەزی بۆ عێراق مەترسییەکە کە لایەنە عێراقیەکان و بەتایبەت بەشێک لە شیعەکان لە بانگەشەی ھەڵبژاردن باسی لێوە دەکەن، کاندیدێکی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاماژه بۆ ئهوه دەکات ئەگەر ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەشداری کارایان ھەبێت و کورد دەنگی زۆر بە دەستبھێنێت، ئەم مەترسیە کەم دەبێتەوە، چونکە سیستەمی حوکمرانی له عێراق، بە پێی دەستوور، فیدڕاڵیە.
سەباح سوبحی، کاندیدی پارتی لە ھەولێر، رایگهیاند، گەڕانەوەی دەسەڵاتی مەرکەزی بۆ عێراق، مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، کە خاوەن قەوارەیهکی سیاسی و یاساییە، بەڵام بەشێک لە لایەنەکانی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر دەنگ بەدەستبێن ئەوە کار بۆ دەسەڵاتێکی مەرکەزی دەکەن، بە جۆرێک دەست بۆ ھەمواری دەستووری عێراق دەبەن، ئەم مەترسیەش تەنیا کاتێک کەم دەکرێتەوە کە کورد بە شێوەیەکی فراوان بەشداری ھەڵبژاردن بکات.
شنۆ نوری، کاندیدی پارتی لە سلێمانی ئاماژهیپێكرد، لە دەستووری عێراقدا ھەموو دەسەڵاتەکان بە پێی سیستەمی فیدراڵی دیاری کراوە، ھەرێمی کوردستانیش وەک قەوارەیەکی سیاسی و یاسایی دانی پێدانراوە، بەڵام لە پێناو ئەوەی ھەندێ لایەنی سیاسی عێراقی چاویان بەو ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانییەی ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت، بۆ کۆکردنەوەی دەنگی خەڵک بانگەشە دەکەن، بۆیە کورد پێویستی زۆری بەوەیە دەنگێکی زۆر بە دەستبھێنێت لە پەرلەمانی عێراق، تا ئەم ھەوڵانە پووچەڵ بکرێنەوە.