سەرۆکی پێشووی جەزائیر کۆچی دواییکرد
K24 – هەولێر
عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆکی پێشووی جەزائیر لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەلەڤزیۆنی فەرمی جەزائیر بڵاویکردەوە، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەبێ ئەوەی باس لە هۆکاری مردنەکەی و کات و رێوڕەسمی ناشتنی بکرێت.
بوتەفلیقە 20 ساڵ سەرۆک بووە و لە 2019، لەژێر گوشاری خۆپیشاندەران دەستی لەکارکێشایەوە، ساڵی 2013 تووشی جەڵتەی دەماغ بووە، بەڵام نەیدەویست دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، ئهو كاتهی بههۆی نهخۆشییهكه له پێكهوتبوو، ئاماده نهبوو واز له پۆستهكهی بهێنێت، تا له ژێر گوشاری خۆپیشاندهران له ساڵی 2019 دهستی له كاركێشایهوه..
بوتەفلیقە چوار خول، سەرۆک کۆماری جەزائیر بووە و لە تەمەنی 82 ساڵیدا و لە ساڵی 2019، سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی، رایگەیاند خۆی کاندید دەکات بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و خۆپیشاندان لەو وڵاتە دەستیپێکرد. لە دوای کاردانەوەکان بوتەفلیقە لە 11ی ئاداری هەمان ساڵ رایگەیاند، هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی 18ی نیسان دوادەخرێت و کاندید بوونی خۆیشی هەڵوەشاندەوە.