بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دوا مۆڵەت بە تورکیا دەدرێت
K24 - هەولێر
ئەنجومەنی ئەوروپا دوا مۆڵەت بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە تورکیا دەدات.
لیژنەی وەزاری ئەنجومەنی ئەوروپا کە چاودێری بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەکات داوا لە تورکیا دەکات دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عوسمان کاڤالا، وەبەرهێنەر ئازاد بکات.
لیژنەکە داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای ئەوروپا و هەڵوەشاندنەوەی سزادانی دەمیرتاشی کردووە و 30ـی ئەم مانگەشی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دیاری کردووە.
سهڵاحهدین دهمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە له 4/11/2016، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (ههدهپه) به تۆمهتی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، لەلایەن حكومەتی توركیا دهستگیركران.