نێچیرڤان بارزانی و شێخ محه‌مه‌د بن زاید چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن
K24 - هەولێر
له دوا رۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌ريتانيا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌لايه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی ئه‌بوزه‌بييه‌وه، له شوێنى مانه‌وه‌ى پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى عێراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و كارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيرى و چارەسه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون و له‌مباره‌يه‌وه بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.