مەسرور بارزانی و نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق - 18/9/2021
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق - 18/9/2021

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 18ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و ئەرکەکانی نێردەکە خستەڕوو کە ئامانجیان چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، جەختیشی کردەوە کە ئەرکی ئەوان، تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ناکەن .

سەرۆکی حکومەت وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی گرنگیی یەکێتیی ئەوروپا لە چاودێریکردنی هەڵبژاردن، هيواشی خواست، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و توندوتیژی بەڕێوە بچێت، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانيشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست، لەگەڵ نێردەی یەکێتيی ئەوروپا دەربڕی.