بەغدا شایستە داراییەکانی پێشمەرگه نادات
K24 - هه‌ولێر:
پارتی لە رێگەی بەرنامەی هەڵبژاردنییەوە دەیەوێت زۆرترین کاندیدەکانی بنێرێتە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی لەوێ شەڕی دەستووری و یاسایی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی پێشمەرگە بکەن، لە رووی ماددی و لۆجیستی و پڕچەککردنەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی چەندین ساڵە پێشمەرگه بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق لە شایستە داراییەکانی خۆی بێبەش کراوە، لە کاتێکدا بودجەی حەشدی شەعبی ساڵ بە دوای ساڵ زیاتر دەبێت.
یەکێک لە بەرنامەی هەڵبژاردنی پارتی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، کارکردنە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی پێشمەرگە، کە چەندین ساڵە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و شایستە داراییەکانی پێ‌نادرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بودجەی حەشدی شەعبی ساڵ بە دوای ساڵ زیاتر دەبێت.
مەریوان قەرەنی، کاندیدی پارتی له بازنەی 4، گوتی: "پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیته‌می به‌رگری عێراق، هه‌ر وه‌كو هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌ڵام شایسته داراییه‌كانی پێ‌نادرێت و به هێزه‌كانی دیكه ده‌درێت، وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی، كه بۆ مه‌رامی سیاسی دروستكراون، بۆیه به‌رنامه‌ی ئێمه وه‌كو كاندیدانی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن".
گوتەبێژی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووه، کە لە بودجەی ئه‌مساڵدا 30 هەزار کەسیان گێڕاوەتەوە بۆ سەر میلاکی هێزەکانی حەشدی شەعبی، له‌گه‌ڵ بودجەی حەشد زیادکراوە، لە کاتێکدا هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە بۆ هێزی پێشمەرگە خەرج ناکرێت.
جەمال حەوێز، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە گوتی: "به گوێره‌ی ده‌ستوور پێشمه‌رگه له سیسته‌می هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا له باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه باس كراوه، هیچی جێبه‌جێنه‌كراوه، له‌كاتێكدا حه‌شدی شه‌عی له‌مێژنییه درووست بووه و خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه".
لە دوایین دوو ساڵەکانی یاسای بودجەی عێراق، مانگانە 68 ملیار دینار تەرخانکرا وەک مووچەی هێزی پێشمەرگە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ پێشمەرگە نایەت، بەڵام بۆ هێزەکانی دیکەی عێراق رۆژ بە دوای رۆژ ژمارەیان زیاتر دەبێت و بودجەی زیاتریان بۆ تەرخان دەکرێت.
د.ی