كاكا دیسان ئه‌ستێره‌ی به‌ختی كوژایه‌وه‌

له‌ جامی كۆپا ئه‌مێریكا دوور خرایه‌وه‌

ریکاردۆ کاکا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداریی جامی کۆپا ئامیریکا بکات و لە هەڵبژاردەی بڕازیل دوورخرایەوە.

بەهۆی ئەو پێکانەی لە راهێنانەکان تووشی بوو، کاکا لە ریزی هەڵبژاردەکەی دوورخرایەوە و گانزۆی یاریزانی یانەی ساوپاولۆ شوێنی دەگرێتەوە، لە کاتێکدا پێش 5 رۆژ کاکاش بەهۆی پێکانی دۆگلاس کۆستاوە بانگهێشتکرابوو.

هەرگیز کاکا بەشداریی یارییەکانی کۆپا ئامیریکای نەکردووە و نزیکبوو بۆیەکەمجار بەشداریی ئەم جامە بکات، بەڵام بە گوتەی پزیشکی بڕازیل ئەو یاریزانەی ئۆرلاندۆ سیتی بەلایەنی کەم ٢٠ رۆژی پێویستە تاکو بتوانێت دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە، بەمەش ناتوانێت بەشداریی کۆپا ئامێریکای سێنتێناریۆ بکات.