ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە 2030 دهبێته 50 ملیۆن کەس
K24- ههولێر:
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، وەزارەتەکەیان پێشبینی دەکات ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2030 بۆ 50 ملیۆن کەس بەرزبێتەوە، ئەوەش بە گوێرەی خەمڵاندنی ساڵانەیە بۆ ژمارەی دانیشتوان، کە بە 850 هەزار تاوەکو ملیۆنێک کەس بۆ ساڵێک بەرزبێتەوە، واتە گەشەی ساڵانە 2.6% بێت.
هینداوی ئاماژەی بەوەدا، بە گوێرەی خەمڵاندنەکانیان لە 30 ساڵی ئایندە گەشەی دانیشتوان کەم دەبێتەوە، بۆیە پێشبینی ناکەن ژمارەی دانیشتوان بگاتە 80 ملیۆن کەس لە ساڵی 2050.
ژمارەی دانیشتوانی عێراق 41 ملیۆن کەسە، کە لە دوای ساڵی 2003ـەوە 13 ملیۆن کەس زیادی کردەوە.
د.ی