یوڤێنتۆس و میلان له‌ یارییه‌كی هاوشێوه‌ی كۆتایی به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

میلان و یوڤێنتۆس له‌ شاری تۆرینۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
میلان و یوڤێنتۆس له‌ شاری تۆرینۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

یۆڤێنتۆس لە گەڕی چوارەمی سێریائەی میوانداری ئەیسی میلان دەکات، خانمە پیرەکە لە سێ یاری ئەم وەرزەی خولەکە هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە، ئەو یانەیە دوایینجار کە سێ یاری سەرەتای وەرزی نەبردبێتەوە، وەرزی 2015 بۆ 2016 بوو، بەڵام لە کۆتایی وەرز ناسناوەکەیان بەدەستهێنا.

یۆڤێنتۆس دوای دەستپێکی خراب لە وەرزی نوێ سێریا ئەی، ئەمجارەیان لە گەڕی چوارەمی خولەکە لە یاریگای خۆی سبه‌ی شه‌و له‌ كاتژمێر 09:45 خوله‌كی شه‌و پێشوازی لە ئەیسی میلان دەکات.

خانمە پیرەکە لە کۆی سێ یاری ئەم وەرزە، تاوەکو ئێستا تامی بردنەوەی نەکردووە، ئەو یانەیە دوایینجار کە نەیتوانی سێ یاری سەرەتای وەرز لەسەر یەک بردنەوە بەدەست بێنێت، وەرزی 2015 بۆ 2016 بوو، ئەو کاتیش ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەکە بوو، بەڵام لە کۆتایی وەرز توانیان ناسناوەکە بەدەست بێنن.

بۆ ئەم یارییە بیانکۆنێری لە تواناکانی ئارۆن رامسی و ئارسەر مێلۆ بەهۆی پێکان بێ بەش دەبێت، لە هەمان کاتدا تواناکانی بێرنادێسکی و کیەزای بۆ دەگەڕێتەوە ئەو دوو یاریزانە کە دوو یاری رابردوو بەشداریان نەکرد بوو، بۆ ئەم یارییە ئامادە دەبن.

یۆڤێنتۆس دوایین یاری لە یاریگای خۆی بەرامبەر میلان، وەرزی رابردوو و لە یاریگای خۆیان تووشی دۆڕان بوون، ئەو یانەیە دوایینجار کە دووجار لەسەر یەک لە یاریگای خۆی دۆڕا بێت، ساڵی 2011 بوو و لەو کاتەوە دوو یاری لەسەر یەک لە یاریگای خۆی نەدۆڕاوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەیسی میلانیش کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی هێناوە و یاریزانەکانی ئەو یانەیە ئامانجیانە لەسەر ئەنجامی باشەکانیان لەم وەرزەی سێریائەی بەردەوام بن.

یانەکەی شاری میلانۆ لە کۆی سێ یاری ئەم وەرزەیان، هەرسێ یارییان بردووەتەوە و هیچ خاڵێکیان لەدەست نەداوە، ئەو یانەیە دوایینجار کە چوار یاری لەسەر یەک بردنەوەیان لە دەسپێکی وەرزی بەدەست هێنابێت، وەرزی رابردوو بوو هەر بە راهێنەرایەتی ستێفا نۆ پیۆلی.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی رۆسێنەری، دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکان، یاری رابردوو گەڕایەوە، بەڵام جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە بەشداری ئەم یارییە ناکات.

ئەیسی میلان لە دوایین پێنج رووبەڕووبونەوەیان لە سێریائەی لەگەڵ رکابەرەکەی، دوو یارییان بردووەتەوە و لە سێ یاریش دۆڕاون. هەروەها ئەو دوو یانەیە دوو یاری رابردووی لەسەر یەک واتە وەرزی رابردوو لە یاریگای خۆیان دۆڕان و لە یاریگای ئەوانیش براوە بوون.

ستێفانۆ پیۆڵی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یسی میلان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان بۆ بردنه‌وه‌ له‌و یارییه‌ به‌ربژێر نین، ده‌شڵێت: یوڤێنتۆس له‌ ئێمه‌ به‌هێزتره‌ و ئاماده‌ترن، به‌ڵام له‌ ئاستی تیپه‌كه‌ی خۆشم ڕازیم.