هاووڵاتییان داوا دەکەن کاندیدان لەبری چاپکردنی پۆستەر یارمەتی خەڵك بدەن
K24 - هه‌ولێر:
بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە مووسڵ، وێنە و پۆستەری کاندیدەکان لەسەر شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان زۆرن، بەشێک لە خەڵکیش دەڵێن، پێویست ناکات به ملیاران دۆلار لە پۆستەر و دیزاینکردنیان خەرج بکرێت، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌ییه‌كان دەتوانێت شوێنی ئه‌و بانگه‌شه‌یه بگرێتەوە بە پارەیەکی کەمتر، لە بری ئەوە دەتوانن بەو پارەیەی رێکلام هاوکاری خەڵک بکەن.
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له مووسڵ گه‌رمه، كاندیده‌كان به وێنه و پۆسته‌ر ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌ر كاندیدێك هه‌وڵ ده‌دات وێنه‌ی خۆی به گه‌وره‌یی هه‌ڵبواسێت، به‌ڵام ته‌یب عه‌لی، هاووڵاتییه‌كی مووسڵه و ده‌ڵێت: "کاندیدەکان بێ بەڵێنن، لە 2018 کاندیدێک پێی گوتم، دەنگی خۆتم پێ بدە، مووچەیەکت بۆ دابین دەکەم، بەڵێنی خۆی بەجێ نەهێنا، من دەڵێم ئەو پارەیەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن خه‌رجی دەکەن، بیدەنە هەژاران باشترە".
سه‌عد جابر، كه له بازاڕی مووسڵ فرۆشیاره، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هەژاری و بێ‌کاری له مووسڵ زۆرە، ئاوەدانکردنەوەش نییە، بەداخەوە حکومەت ملیاران دینار بۆ ئەو کاندیدانە خەرج دەکات و بۆ هاووڵاتیان خەرجی ناکات، پارەکە بەخۆڕایی خه‌رج دەکرێت.
به بڕوای ئابووریناسان پاره‌یه‌كی زۆر له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌رج ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ده‌كرێت له‌بری به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و بڕیه پاره‌یه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت.
خالید عه‌بد، ئابووریناس گوتی: "ئەو رێکلامە گرانبەهایانە کاریگەری لەسەر ئابووری هەیە، پێم وایە کاندیدەکان دەتوانن لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگەشەی خۆیان بکەن، لەوێ خۆیان بناسێن و پلانەکانیان بەهاووڵاتیان بڵێن، ئه‌وه‌ش بە خۆڕاییە، نەک پارەیەکی زۆر لەو پۆستەرانە خه‌رج بکەن، کە بارگرانی بۆ هاووڵاتیان دروستدەکات".
له پارێزگای نه‌ینه‌وا 401 به‌ربژێر هه‌یه، له‌گه‌ڵ 22 بۆ كۆتا، كه به‌سه‌ر 8 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌شبوون و ركابه‌ری بۆ به‌ده‌ستهێنانی 34 كورسی ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كێك له‌و كاندیدانه به سه‌دان وێنه و پۆسته‌ری به دروشمی جیاجیا هه‌ڵوه‌سیوه، ره‌نگه ملیاران دیناری بۆ خه‌رج كرابێت.
د.ی