بە گرافیک.. بە ژمارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق

3 هەزار و 244 کاندید لەسەر 329 کورسی کێبڕکێ دەکەن

K24 – هەولێر

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە 10/10/2021، بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی یاسای نوێی هەڵبژاردن، لەم هەڵبژاردنە شارو شارۆچکەکانی عێراق بەسەر 83 بازنە دابەشکراوە.

لە عێراق و هەرێمی کوردستان 24 ملیۆن و 299 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە. لە هەڵبژاردنی پێشوەختە 8 هەزار و 273 بنکە هەن دابەشکراون بەسەر 55 وێستگە.

لەم هەڵبژاردنەدا 988 هەزار کەس لە عێراق، بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن، کە لە دایکبووی 2001 و 2002 و 2003ـن.

3 هەزار و 244 کەس بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان کاندید کردووە، لەو ژمارەیەشدا 980 کاندید ئافرەتن. کە کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی دەکەن، بەپێی یاسا دەبێ 25٪ واتا 83 کورسی بۆ ئافرەتان بێت.