بۆچی كالیفۆرنیا رۆژ به‌ڕۆژ كه‌مترین رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمارده‌كات؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا، رۆژ به‌ڕۆژ كه‌مترین رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كالیفۆرنیا تۆمارده‌كه‌ن، كه پێیانوایه ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه به رێژه‌یه‌كی باش، به‌ڵكو بۆ ئاستی رۆشنبیری ویلایه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه رێوشوێنی ته‌ندروستی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
به‌پێی راپۆتێكی رۆژنامه‌ی "سان فرانسیكۆ كرۆنیكل"، وێرای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له كالیفۆرنیا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام تووشبوون به كۆرۆنا له ویلایه‌ته‌كه رۆژ به‌رۆژ كه‌مده‌كات، نوسیوویه‌تی: "تووشبوون به رێژه‌ی 32% له‌نێوان 15ی ئه‌یلوول بۆ 16ی ئه‌یلوول كه‌میكردووه".
هه‌روه‌ها راپۆرتێكی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا جگه له ویلایه‌تی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا، تێكڕای تووشبوون به كۆرۆنا كه‌می كردووه، هه‌تا پێنج ئه‌وه‌نده‌ی جاران كه‌متره.
راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"یش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كالیفۆرنیاوه وایكردووه ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه سنوودار بكات، به‌شێوه‌یه‌ك نزیكه‌ی 70%ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 18 ساڵه‌وه‌یه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
به‌ڵام به‌پێی ئامارێكی ئیداره‌ی ته‌ندروستی حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه تا رۆژی (17ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، به رێژه‌ی 77%ی هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
ستیڤان شۆرتێڵ، راگری فه‌خری له كۆلێژی ته‌ندروستی گشتی زانكۆی كالیفۆرنیا له بێركلی، ده‌ڵێت: "دۆخه‌كه باشه، به‌ڵام به‌و باشییه نییه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت"، گوتیشی: "دۆخه‌كه وا ده‌خوازێت كه رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه 95% بێت بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی به‌رگری (بنبڕكردنی ڤایرۆسه‌كه) به‌هۆی هه‌بوونی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا".
كالیفۆرنیا یه‌كێكه له ویلایه‌ته پڕ دانیشتوانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه زیاتر له 39 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی تێدا نیشته‌جێیه، به‌پێی ئامارێكی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) له ئه‌مه‌ریكا نۆزده‌هه‌مین ویلایه‌ته له ریزبه‌ندی وه‌رگرتنی زۆرترین ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، كه تا ئێستا 23 ملیۆن و 391 هه‌زار و 403 كه‌س هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه كه ده‌كاته 70% له‌و رێژه‌یه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌روو 18 ساڵه‌وه‌یه له ویلایه‌ته‌كه.
به‌پێی راپۆرتێكی "لوس ئه‌نجلس تایمز"، ئیداره‌ی ته‌ندروستی ویلایه‌ته‌كه پلانی داناوه كه 48 ملیۆن و 318 هه‌زار ڤاكسین بدات له هاووڵاتیان كه ده‌كاته زیاتر له 25 ملیۆن هاووڵاتی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) تا رۆژی 18ی ئه‌یلوول نزیكه‌ی 56 ملیۆن ڤاكسینی ناردووه بۆ ویلایه‌ته‌كه و زۆرترین ڤاكسینیش له شاری لوس ئه‌نجلس دراوه له هاووڵاتیان كه 12 ملیۆن و 422 هه‌زاره.
د. كیرسین بیبیز – رمینگۆ، سه‌رۆكی به‌شی UCSF له ئه‌په‌دیمیالۆجی و بایۆسیستیكس، ده‌ڵێت: "ئێمه ویلایه‌تێك نین زیاترین ڤاكسین-مان دابێت به خه‌ڵك"، گوتیشی: "هه‌روه‌ها تاكه ویلایه‌ت نین كه به‌ته‌واوی به‌شێوه‌یه‌ك كۆتاییمان هێنابێت به په‌تاكه، به‌ڵام له زۆر ویلایه‌ت باشترین".
به‌پێی گرافیكێكی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) كه سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووز بڵاویكردووه‌ته‌وه ویلایه‌تی فێرمۆنت له‌سه‌روو هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و 85%ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 18 ساڵه و ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، به‌دوای ئه‌ویشدا ویلایه‌تی ماساچوستس كه 82% زیاتر ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و دواتریش ویلایه‌تی بنسلڤانیا دێت كه 75%ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
راپۆرتێكی "ئه‌ی بی سی نیوز"، ئه‌وه ده‌ره‌خات كه تا ئێستا حكومه‌تی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، ماسك له خوێندنگا و قوتابخانه و زانكۆكان، میترۆ و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه، نه‌خۆشخانه و زیندانه‌كان به‌كاربهێنن.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "له كۆی 9 كه‌رتی ویلایه‌ته‌كه، 8 كه‌رتیان به‌ستنی ماسك به پێویست ده‌زانن له‌شوێنه داخراوه‌كان، له نێویاندا چێشتخانه و كافتریاكان هیچ لێبوردنێكی نییه".
گوتیشی: "هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی سان فرانسیسكۆ، بركلی و كۆنترا كۆستا داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات كه له شوێنانه‌ی كه باسكران، ده‌بێت ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن و ماسكیش ببه‌ستن".
ئه‌رنه‌ب مۆخیرگیا، سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی گشتی له "كال سیت ئێست بای" ده‌ڵێت: "پێموایه له كالیفۆرنیا، یاسایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بۆ ماسككردن"، گوتیشی: "له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه له‌ماڵ 75%ی خه‌ڵك ماسك ده‌به‌ستێت".
به‌پێی ئامارێكی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) رۆژی 18ی ئه‌یلوول كه‌مترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوه له‌سه‌ر ئاستی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له دوای مانگی نیسانی 2020ه‌وه.
د.ی