هەواڵێکی ناخۆش بۆ مەدریدییەکان، پێکانەکەی گاریس بەیل زۆر لەوە گەورەترە کە پێشبینی دەکرا

گاریس بەیل
گاریس بەیل

پێکانەکەی گاریس بەیل زۆر لەوە گەورەترە کە چاوەڕوان دەکرا، یاریزانە وێلزییەکە زۆر لەوە زیاتر دادەبڕێت کە پێشبینی دەکرا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گاریس بەیل بەهۆی ئەو پێکانەی بەر لە دەستپێکی یاریی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ تووشی بوو، بۆ ماوەی 8 بۆ 10 هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، بەمەش یاریزانە وێلزییەکە لە 12 یاریی داهاتووی مێرێنگی بێبەش دەبێت.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەیل لە پاژنەپێی تووشی پێکانێکی قورس بووە، بەمەش زیاتر لە دوو مانگ لە ریال مەدرید دادەبڕێت، لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا، ریال مایۆرکا، ڤیاڕیال، شەریف، ئیسپانیۆل، ئاتلێتیک بلباو، شاختار دۆنێتسک، بارسێلۆنا، ئۆساسۆنا، ئێلچی و رایۆ ڤاییکانۆ ئامادە نابێت، کە لەوەتەی بەیل پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە بیست و چوارەمین جارە تووشی پێکان دەبێت.

رۆژانەمی ئاس رایگەیاندووە، بەیل هەست بە بێهواییەکی گەورە دەکات چونکە ئەو یاریزانە وێلزییە دوای دەستبەکاربوونی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەرفەتی یاریکردنی لە یانەکە زیاتر بوو، دەیویست جارێکی دیکە ئاستی لەگەڵ یانەکە بگاتە لوتکە.