له نه‌خۆشی "داون" ئه‌گه‌ری تووشبوون و مردن به كۆرۆنا زیاتره
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌وانه‌ی به‌هۆی حاڵه‌تی درێژخایه‌نی نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن، زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به كۆرۆنا هه‌یه، ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیش، به تایبه‌تی نه‌خۆشانی داون و ئه‌لزه‌هایمه‌ر و پاركینسۆن.
له توێژینه‌وه‌كه زیاتر 6.9 ملیۆن كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و خراونه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه، كه 5.2 ملیۆن ژه‌می دووه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، زانیاری‌یان له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌مانپارێزێت و به‌رگرییه‌كی باش به‌رامبه‌ر له ڤایرۆسه‌كه درووست ده‌كات و كه‌متر حاڵه‌تی تووشبوان پێویستیان به نه‌خۆشخانه ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، هێشتا مه‌ترسیان له‌سه‌ره، بۆیه پێویستیان به ژه‌می دیكه‌ی پشتیوانی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگرییه‌كی باشتر به‌ده‌ستبهێنن.
پسپۆڕان روونیانكرده‌وه، كه توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌وانه‌ی "داون"یان هه‌یه، 13 ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سانی ئاسایی ئه‌گه‌ری مه‌ترسی مردنیان له‌سه‌ره، ته‌نانه‌ت دوای پێدانی ڤاكسینیش.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، كه ئه‌وانی تووشبووی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و پاركینسۆن-ن (نه‌خۆشی له‌رزۆكی)، مه‌ترسی مردنیان به كۆرۆنا دوو ئه‌وه‌نده‌یه به‌راورد به كه‌سانی ئاسایی، هه‌رچه‌نده ڤاكسینیشیان وه‌رگرتبێت مه‌ترسییه‌كه هه‌ر ده‌مێنێت.
خاتوو "كارۆل كوبلاند"، مامۆستای ئاماری پزیشكی له زانكۆی نۆتنگهام و توێژه‌ر له زانكۆی ئۆكسفۆرد روونیكرده‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌ترسی زۆر كه‌متر بووه دوای پڕۆسه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا، به‌ڵام هێشتا جیاوازی هه‌ر هه‌یه.
د.ی