سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ھیندستان هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق دەکات
دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی هیندستان لە عێراق - 19/9/2021
دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی هیندستان لە عێراق - 19/9/2021

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئەیلوولی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە سوبھاش چەندرا کەین، کونسوڵی ھیندستان لە ھەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق وێرای جەختکردنەوە لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، خوازیاری ئەوەبوو کە پەیوەندییەکانی نێوان ھیندستان و ھەرێمی کوردستان لە بواری ئەکادیمی و پزیشکی و ئابووری بەرفراوان تر ببێت.

ھەر لەو کۆبوونەوەدا رۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و ھەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھان و جەخت لەوەکرایەوە کە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ھەوڵێکی جیھانی و ھەمەلایەنی پێویستە.

ھەڵبژاردنەکان داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو، ھەردوولا ھیوایان خواست ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری 2021 ببێتە ھۆی گۆڕانکاری ئیجابی و بەدیھاتنی داواکاری خەڵک.

دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی هیندستان لە عێراق - 19/9/2021
دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی هیندستان لە عێراق - 19/9/2021