حامید كارازای: تاڵیبان به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردووه‌ته سه‌ر
K24- هه‌ولێر:
حامید كارازای، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان ئاماژه‌یپێكرد، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له گفتوگۆكاندا له سه‌ری رێكه‌وتووه، تا ئێستا جێبه‌جێی نه‌كردووه.
كارازای بۆ رۆژنامه‌ی (تایمز)ـی به‌ریتانی رایگه‌یاند، هه‌ر له‌وه‌ته‌ی ده‌ستمان به گفتوگۆ كردووه، ئاماژه‌مان بۆ پره‌نسیپه‌كانی خوێندنی كچان له ئه‌فغانستان كردووه، هه‌روه‌ها به‌شداری گشتگیر له حكومه‌تی تازه به‌وه‌ی جێی ئافره‌تانیشی لێبكرێته‌وه، له هه‌مووی گرنگتریش پارێزگاریكردن و نه‌گۆڕینی ئاڵای ئه‌فغانستان، كه پرسێكی نه‌گۆڕی نیشتیمانییه.
راشیگه‌یاند، له سه‌ره‌تادا تاڵیبان له سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه رێكه‌وتن، قسه‌ی باشیان كرد، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له‌مانه جێبه‌جێنه‌كراون، ئێمه پێویستمان به‌و بابه‌تانه هه‌یه كه ده‌گوترێن، ئه‌گینا ئه‌فغانستان دووباره له‌گه‌ڵ جیهاندا داده‌بڕێته‌وه.
كارازای ئاماژه‌یپێكرد، ئێمه ئه‌و ئه‌فغانستانه‌مان ده‌وێت كه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌مان به ئافره‌ت و پیاو و ته‌واوی پێكهاته‌كانی، هیوای بۆ ده‌خوازن، تاكه رێگه‌ش كه به‌ره‌و پێشمان ببات، حكومه‌تێكی گشتگیر، كه تاڵیبان هێشتا ئه‌وه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی