رۆناڵد كومان: بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی مێسی 8 گۆڵی لێكرا
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له لالیگا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاستی تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات، ده‌شڵێت: له 3 یاری 7 خاڵمان هه‌یه و ده‌توانین باشتر بین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 ئه‌یلوولی 2021 له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی گرانادا كه بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌ڕێوه بچێت.
رۆناڵد كومان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وام باسی چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌كرێت، له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: پێش یارییه‌كه‌ی بایرن میونشن باسی ئه‌گه‌ری دوورخرانه‌وه‌ی من ده‌كرا، كه‌سانێك پێیانخۆشه من له بارسێلۆنا بڕۆم، كه‌سانێكیش حه‌ز به مانه‌وه‌ی من ده‌كه‌ن، گوێ به هیچ شتێك ناده‌م له داهاتوودا سه‌رۆكی یانه‌كه بڕیار ده‌دات.
كومان گوتیشی: پێویست ناكات زۆر باسی یاری رابردووی ئێمه له چامپیۆنزلیگ بكرێت، بایرن میونشن كاتێك 8 ـ 2 له بارسێلۆنای برده‌وه مێسی و سوارێزیش یارییان ده‌كرد.
كومان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بارسێلۆنا توانای برده‌وه له هه‌موو یارییه‌ك هه‌یه، ده‌شڵێت: ته‌نیا پێویستمان به‌وه‌یه كه بۆ هه‌ر یارییه‌ك به باشی خۆمان ئاماده بكه‌ین، یاریزانه به ته‌مه‌نه‌كانیش پێویسته ئاستی خۆیان باشتر بكه‌ن و یاریزانی لاوی دیكه‌شمان هه‌یه كه پشتیان پێده‌به‌ستین.
له باره‌ی ڕیكی پوچ كه ئه‌م وه‌رزه هیچ خوله‌كێك یاری نه‌كردووه، راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی بارسێلۆنا گوتی: ئه‌م یاریزانه پێویسته ئاستی خۆی به‌ره‌و پێش ببات، له یارییه‌كانی رابردوو خۆی گه‌رم كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێته نێو یاریگه، به‌ڵام ناچارم بووم ئالبا بێنمه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه پێویسته ریكی پوچ كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی خوله‌كی زیاتر یاری بكات.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر گرانادا، رۆناڵد كومان رایگه‌یاند كه یانه‌ی گرانادا یه‌كێكه له به‌هێزترین یانه‌كانی لالیگا و هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به به‌راوردی ساڵی رابردوو به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ئه‌وان به ڕێگایه‌كی راست و ڕوون یاری ده‌كه‌ن.
كومان ده‌شڵێت: پێویسته به‌رامبه‌ر یانه‌ی گرنادا بجه‌نگین بۆ ئه‌وه‌ی 3 خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بێنین، ئێستاش دۆخی ئێمه باشه و ئه‌و هانده‌رانه‌ی وه‌رزی رابردوو له‌ده‌ستمان دا بوون ئێستا ده‌توانن له‌گه‌ڵمان ئاماده‌ی یارییه‌كان بن.