نه‌ورۆز بۆ یارییه مێژووییه‌كه‌ی سه‌ردانی زاخۆی كردووه

شه‌مه‌نده‌فه‌ری وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق به به‌شداریی 3 یانه‌ی كوردی سبه‌ی دووشه‌ممه ده‌كه‌وێته ڕێ، یانه‌ی نه‌ورۆز له یه‌كه‌مین یاری له مێژووی خوله‌كه‌دا ده‌بێته میوانی زاخۆ.
ئێواره‌ی دووشه‌مه گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی به‌ڕێوه‌ده‌چیت، له‌سه‌رجه‌م یاریگه جیاوازه‌كانی عێراق چه‌ند یارییه‌كی گرینگ ئه‌نجام ده‌دریت، له خوله‌كه دا سێ یانه‌ی كوردی به‌شدارن، كه یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ و نه‌ورۆزن، له‌گه‌ڕی یه‌كه‌م زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی نه‌ورۆزی تازه سه‌ركه‌وتوو بۆ خوله‌كه ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر(3:30) له یاریگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی زاخۆ به كۆمێنتاری ڤه‌هێل كه‌له‌ش راسته‌وخۆ له په‌یجی كوردستان24سپۆرت ده‌گوازرێته‌وه.
زاخۆ به‌راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل، خۆی وه‌رزی نوێی نایابی عێراقی ئاماده‌كردووه، چه‌ندین یاریزانی نێوخۆیی و پیشه‌گه‌ری بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه‌ته‌وه، زاخۆ له‌م هاوینه‌دا بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی رووی له شاری هه‌ولێر كردوو كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی له‌و شاره كرده‌وه، چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌شی ئه‌نجامدا، دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی بۆ ریزه‌كانی زاخۆ گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌م وه‌رزه پێكهاتوون له (ڤیتۆر ڤایسكا)ـی به‌رازیلی، (گه‌یلان لوقمان) له یانه‌ی كاره‌باوه، (بڕۆنۆ ئۆلیڤێرا)ـی به‌رازیلی، (فرانك سدریكی)ـی كامیرۆنی، كه له هێڵی هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات، (عه‌مار عه‌بدولحوسێن) و (ئه‌ركان ئه‌میر)ـی به‌رگریكاریش.

زاخۆ بۆ ئه‌م وه‌رزه پشت به‌م یاریزانانه ده‌به‌ستێت
گۆڵپارێز: محه‌مه‌د شاكر، عیماد عیسا و موسته‌فا عه‌زاب
به‌رگریكاران: ئه‌مجه‌د وه‌لید، محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم، هیلیۆ مۆنتێرۆ، ئۆلیڤێرا، عه‌نید شه‌عبان، ئه‌ركان ئه‌میر و عه‌زیز كه‌لاری
ناوه‌راستكاران: یاسر قاسم، حوسێن مونزیر، حه‌مید حاجی، اسماعیل عومه‌ر، ئاكۆ حوزێر، ئه‌یاد عه‌بد.
هێرشبه‌ر: محه‌مه‌د جه‌واد، ئه‌حمه‌د سه‌لام و لۆكاس سانتۆس
نه‌ورۆز له‌به‌رده‌م یارییه‌كی مێژوویدایه
نه‌ورۆز، بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراقی یاریی ده‌كات، نه‌ورۆز كه‌مترین ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كه كردووه، ئه‌مه‌ش تیپه‌كه تووشی كێشه ده‌كاته‌وه، چونكه خولی عێراقی پێویستی به‌هێز و توانا و ئاماده‌كارییه‌كی باشتر هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه، تاكه نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی دره‌نگ خۆی كۆكردووه‌ته‌وه، بۆیه پیویستی به كاتی زیاتر ده‌بێت تا به‌شێویه‌كی باش ئاماده‌بێت.
نه‌ورۆز، به‌راهێنه‌رایه‌تی وه‌لی كه‌ریم، ئاماده‌كارییه‌كی كه‌متریان به‌راورد به یانه‌كانی دیكه‌ی خولی نایابی عێڕاقی كردووه، سێ هه‌فته به‌ر له ئێسته وه‌لی كه‌ریم به‌هۆی كێشه داراییه‌كانه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی یانه‌ی نه‌ورۆز كرد، به‌ڵام دواتر تاراده‌یه‌ك كێشه‌كان له رووی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داراییه‌وه چارسه‌ره كران و وه‌لی كه‌ریمیش گه‌ڕایه‌وه.
دیارترین یاریزانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی نه‌ورۆز
دیارترین یاریزانه كورده‌كانی كه له‌م هاوینه په‌یوه‌ندیان به سوورپۆشه‌كانی سلێمانی كردووه پێكهاتوون له (دیار عه‌لی، ئاسۆ رۆسته‌م، محه‌مه‌د سامی)، كه وه‌رزی رابردوو محه‌مه‌د سامی كه ناسراوه به حه‌مه ئیتۆ، له ریزه‌كانی جه‌و‌ییه و هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق یاری ده‌كرد، ئاسۆ له یانه‌ی دهۆك یاریی ده‌كرد و دیار عه‌لیش له ریزه‌كانی ده‌ره‌به‌ندیخان یاریی ده‌كرد.
جگه له‌م یاریزانه كوردانه، یانه‌ی نه‌ورۆز 6 یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گواستووه‌ته‌وه كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و له‌یس محه‌مه‌د ناوه‌راستكارن)، (حوسێن عه‌بدوڵڵا و عه‌لی یووسف هێرشبه‌ری باڵه‌كانن)، (عه‌لی محه‌مه‌د و محه‌مه‌د عه‌بدول له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كه‌ن).
نه‌ورۆز ته‌نیا 14 رۆژ مه‌شق و راهێنانی بۆ خولی نایابی عێراق كردووه، ره‌نگه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپ به‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجامی تیپه‌كه جێبهێڵێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م وه‌رزه ده‌رفه‌تی پشوو و ئاماده‌كاری و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی زۆر بۆ یانه‌كان نه‌ماوه، چونكه ئه‌م وه‌رزه خولی نایابی عێراقی كاتی به‌ڕێوه‌چوون و كۆتایی دیاریكراوه، كه بڕیاره له رۆژی 19/5ـی ساڵی داهاتوو كۆتایی به خوله‌كه بهێنرێت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین یاری له وه‌رزی نوێی خوله‌كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی مینا گه‌شتی به‌سڕای كردووه و سێشه‌ممه یه‌كه‌مین یارییان له خوله‌كه ده‌كه‌ن.
