كاندیدێكی پارتی پرۆپۆزه‌ڵی شه‌ڕی ئه‌م جاره‌یان له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
داوای سەرەکی هاووڵاتییان لە کاندیدانی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، یه‌كده‌نگی و یه‌كتر نه‌شكاندنه و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، تەنیا بە یەکگرتوویی دەتوانن مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن. کاندیدێکی پارتیش دەڵێت: بەرنامەی ئێمە ئەوەیە لە بەغدا شەڕی دەستووری بکەین، بۆ ئەوەی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵك بەدەستبهێنین.
وةك زانراوه، بوودجەی هەرێمی کوردستان و شەڕکردنی دەستووی لە پێناو مسۆگەرکردنیدا، خاڵێکی سەرەکی کارنامەی کاندیدانی پارتییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەتایبەت کە لە چەند ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڕیارێکی سیاسی کابینەکانی پێشووی حکومەتی عێراق مووچە و بوودجەی هەرێمی کوردسان دەبڕدرا، له‌یلا ئه‌كره‌م، كاندیدی پارتی جه‌ختی كرده‌وه، دەمانەوێ لەڕێگه‌ی ماددە دەستوورییەکانەوە دەستەیەکی یاسایی بۆ داهاتی عێراق درووست بکەین.
هاوكات له‌ڕێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه، هاووڵاتییان داوایه‌كی سه‌ره‌كی و هاوبه‌ش لەو کاندیدانە ده‌كه‌ن، کە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەردەچن، ئه‌ویش پابه‌ندبوونه به یەکدەنگی و خۆدوورگرتنه له یه‌كتر شكاندن، چونکە وه‌ك جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، تەنیا بە یەکگرتوویی دەتوانن مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن.
چەندین دۆسیەی گرنگ هەن، کە لە چاوەڕوانی پەرلەمانتارە کوردەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقن، وەك کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 و دەستەبەرکردنی مافەکانی پێشمەرگە و جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵكی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا.
H.B