یهكێتی ئهوروپا ژمارهی چاودێرهكانی بۆ ههڵبژاردنی عێراق ئاشكرا دهكات
K24- ههولێر:
سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، لەبارەی دەستپێکردنی ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق رایگەیاند، ئێستا 12 چاودێریان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و گوتیشی: زیاتر لە 40 چاودێری دیکەش بۆ ئهو مهبهسته لە ناوەندە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەستنیشانکراون.
لهو لێدوانهیدا، ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: ئێمە ئێستا 12 چاودێرمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، ماوەیەکی دیکەش 20 چاودێری دیکە دێنە عێراق، بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی بانگەشە و هەروەها بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
هەروەها ئاشكرایكرد، تیمێکی یاتبەتیش لە پەرلەمانی یەكیتی ئەوروپا کە لە ژمارەیەك ئەندام پەرلەمانی ئەوروپی پێکهاتوون، سەردانی عێراق دەکەن و چاودێری هەڵبژاردن دەکەن.
وهك ئاماژهشی پێدا، زیاتر لە 40 چاودێری دیکە کە لە ناوەندە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەستنیشانکراون، چاودێری پرۆسەکە دەکەن، بەگشتی 80 چاودێری بیانی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن.
H.B