نرخی زێڕ لە کەمترین ئاستەکانی پێنج هەفتەی رابردووی مامەڵەی پێوەدەکرێت

زێڕ بە رێژەی 0.3٪ دابەزی
زێری یەدەگ
زێری یەدەگ

K24 - هەولێر

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستەکانی پێنج هەفتەی رابردووی دابەزی.

نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی 0.3٪ بۆ 1748.13 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک دابەزی، ئەوەش کەمترین ئاستە لە دوای 12ـەی مانگی رابردووەوە کە بۆ 1741.86 دۆلار دابەزی.

هەروەها نرخی ئەو کانزا زەردە لە گرێبەستەکانی داهاتووی ئەمەریکا بە رێژەی 0.2٪ بۆ 1748.60 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک دابەزی.

لە بەرامبەردا پێنوێنی دۆلار لەسەر ئاستی مانگانە لە بەرزترین ئاستی دایە، ئەوەش وایکردووە سەرنج بۆ زێڕ کەمبێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، نرخی زیو بە رێژەی 0.8٪ بۆ 22.22 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک دابەزی.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 415000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 365000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 310000 دیناری عێراقی