دۆلار نرخی نەوتی دابەزاند

نرخی نەوت دابەزی
نرخی نەوت و بەهای دۆلار
نرخی نەوت و بەهای دۆلار

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا، ئاراستەی دابەزینی وەرگرت، هۆکاری ئەو دابەزینەش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و زیادبوونی ژمارەی سەکۆکانی هەڵکۆڵینی نەوتە لە ئەمەریکا.

لە سەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.43٪ بۆ 74.26 دۆلار دابەزی، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 1.74٪ بۆ 70.72 دۆلار دابەزی.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا، بەڵام لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا دابەزی، هۆکاری سەرەکیش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بووە، لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی داتاکانی فرۆشی ئەمەریکا کە زیاتر لە پێشبینییەکان بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە. بە جۆرێک پێنوێنی دۆلار بە رێژەی 0.21٪ بۆ 93.39 خاڵ بەرامبەر سەبەتەی شەش دراوە سەرەکییەکە بەرزبووەوە.

 هاوکات زیادبوونی ژمارەی سەکۆکانی هەڵکۆڵینی نەوتی ئەمەریکا هۆکارێکی دیکە بۆ داکەوتنی نرخی نەوت.