به فه‌رمی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی دواخرا
فیدراسیۆنی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی بڕیاری دا جامی كه‌نداوی داهاتوو بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 2023 دوابخات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فیدراسیۆنی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: له دوایین كۆبوونه‌وه‌ماندا به كۆی ده‌نگ بڕیاری ماندا جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 2023 دوابخه‌ین.
پێشتر بڕیار بوو جامی كه‌نداوی 2022 له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام دواتر به‌رپرسان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌م وڵاته داوای لێبوردنیان كرد كه ناتوانن میوانداریی جامی كه‌نداو بكه‌ن و ئه‌ركی به‌خشینی میواندارییه‌كه به وڵاتی عێراق و شاری به‌سڕا به‌خشرا.
بڕیار بوو جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 له شاری به‌سڕا به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیازی وڵاته به‌شداربووه‌كانی كه‌نداو و به بیانووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی ساڵێك دواخراوه و له ئێستاوه عه‌دنان درجاڵ وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و پارێزگاری به‌سڕا راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه بكه‌ن كه ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت.