یاریزانێکی ریال مەدرید تووشی پێکان بوو

دانی کارڤاخال
دانی کارڤاخال

دانی کارڤاخال بەرگریکاری ریال مەدرید لە پێی راستی تووشی پێکان بووە، بەمهۆیەوە ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، دانی کارڤاخال لە نیوەی یەکەمی یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا تووشی پێکان بوو، بۆیە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و بەمهۆیەوە بەلایەنی کەم لە یاریی داهاتووی مێرێنگی بەرامبەر ریال مایۆرکا یاریی ناکات.

دانی کارڤاخال گەرچی تازە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و لە یاریی بەرامبەر لیڤانتی دەستی بە یاریکردن کردەوە، بەڵام لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو خولەکی 25 یاریگای بەجێهێشت، پێشبینی دەکرێت ئەو بەرگریکارە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریکردن داببڕێت.

وەرزی رابردوو پێکان بەرۆکی کارڤاخالی گرتبوو، پێنج جار تووشی پێکان بوو 190 رۆژی لە دەرەوەی یاریگاکان بەڕێکرد و لە 36 یاریی یانەکەی بێبەش بوو.