"شه‌ڕه‌فمه‌ند و پابه‌ندین به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه"
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و وه‌زیری پێشمه‌رگه تاووتوێی دواین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (20ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆلۆنێڵ دۆگلاس، راوێژكاری باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كرد.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته به دۆستی سه‌ره‌كی خۆمان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌زانین و خوازیاری ئه‌وه‌ین، كه پێكه‌وه له بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان به‌رده‌وام بین له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه.
كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر رونیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا شانازی به‌دۆسته‌كانیه‌وه ده‌كات و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنێت، گوتیشی: "شه‌ڕه‌فمه‌ند و پابه‌ندین به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه".
له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، له‌م پرسه‌دا هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه و بۆ به‌رده‌وام بوونیشی پێویستمان به‌هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و رێككه‌وتنی سیاسیی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌یه.
كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا وێڕای پابه‌ندی راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی زیاتری پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ چاكسازی لای ئێمه جێی بایه‌خترینه. روونشیكرده‌وه، مێژووێكی درێژی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و ئاینده‌ی هه‌ردوو لامان گه‌شه".
له كۆبوونه‌وه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌غدا كراوه و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان تاوتوێ كرد.