كۆڕهك تیلیکۆم ئۆفهرێكی نوێ دهخاتهڕوو

K24 - ههولێر:
كۆڕەك تیلیکۆم و ئەپلیکەیشنی ستارزپلەی هاوبەشی نێوانیان رادەگەیەنن بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی کۆڕەك چێژ وەربگرن لە بەشداربوونێکی بێ بەرامبەر لە کەناڵەکانی پێگەکە.
ستارزپلەی گەورەترین خزمەتگوزاری بەشداربوونی ڤیدیۆیی داواکراوە، هاوبەشیکردنێکی راگەیاند لەگەڵ کۆڕەك تیلیکۆم، کە یەکەمین و تاکە کۆمپانیای گەیاندنی عێراقییە. وەک بەشێک لە پێکەوەبەستانەکە، بەکارهێنەرانی کۆڕەك تیلیکۆم ئێستا دەتوانن چێژ وەربگرن لە پرۆگرامە هەمەجۆرەکانی ستارزپلەی لە هەر کات و شوێنێک بێت و لەسەر هەر ئامێرێک بیانهوێت.
بەکارهێنەرانی کۆڕەك تیلیکۆم کە خاوەنی هێڵی پۆستپەیدی پرستیجن، دەتوانن بەشداربوونێکی بێ بەرامبەر لە ستارزپلەی وەربگرن لەگەڵ دەرفەتی بینینی کەناڵەکانی پێگەکە کە بریتین لە Discovery+ و BluTV. کەناڵی BluTV چەندین پڕۆگرامی بەرفراوانی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات کە تایبەتە بە هەوادارانی بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ئەو چیرۆکانەن لە سەرنجی خێزان رادەکێشن. بەشداربووانی کۆڕەك تيليكۆم ئێستا دەتوانن چێژ وەربگرن لە دراما بەناوبانگە تورکییەکان لە ستارزپلەی. لەگەڵ Discovery+.
بەکارهێنەرانی کۆڕەك مۆڵەتی ئەوەیان دەبێت کە دەستیان بگات بە جۆرەها بەرهەمی نوێی رەسەن کە بەشێکن لە هۆکاری ناوبانگی براندی دیسکەڤەری. هەروەها ستارزپلەی کار لەسەر زیادکردنی بینەران دەکات لە رێگەی بەشداربوون لە رێگەی پارەدانی راستەوخۆ بە کۆمپانیای گەیاندن (DCB) وەک بەشێک لە رێککەوتنەکە لەگەڵ کۆڕەك تیلیکۆم.
راغیدە ئەبو فازڵ، جێگری سەرۆکی کڕین و گەشەپێدانی بازرگانی لە ستارزپلەی، سەبارەت بەم هەماهەنگییە رایگەیاند، "بەهێزکردنی ژمارەی هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن تیشکۆیەکی بەهێزبووە بۆ ئێمە هەر لە سەرەتاوە. دەمانەوێت چێژ وەرگرن لە بەرهەمەکانمان ئاسان بکەین بۆ بەشداربووانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوکاریکردن لەگەڵ هێڵی گەیاندنی ناوخۆیی دەرفەتێکی مەزنمان پێدەدات کە بگەین بە خەڵکانێکی نوێ لە کاتێکدا کۆمەڵێک فیلم و زنجیرەی ناوازەیان پێشکەش دەکەین. بەپەرۆشین کە لەگەڵ کۆڕەك تیلیکۆم کار بکەین و دڵنیاین کە ئەم پاکێجە نوێیە بەرز رادەگیرێت لەلایەن بەکارهێنەرانیانەوە.
مازن سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری پەیوەندی و بەدیجیتاڵکردن لە کۆڕەك تیلیکۆم گوتی: رەزامەندی بەکارهێنەران ئامانجی سەرەکی کۆڕەك تیلیکۆمە کە لە قوڵایی دڵمانەوە سەرچاوەی گرتووە بۆیە هەمیشە لە گەڕان داین بەدوای رێگەی نوێین تاکو ئەزموونی بەکارهێنەرانمان باشتر بکەین.
گوتیشی: ئێمە بەپەرۆشین تاکو هەماگەنگی بکەین لەگەڵ پێگەی سەیرکردنی پێشەنگی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ ئەوەی سوودی زیاتر ببەخشین بە بەکارهێنەرانمان. خەڵک تینووی هەڵبژاردەی زیاترن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، ئێمەش خۆشحاڵین بە هێنانی ستارزپلەی، کە پڕۆگرامی سەرسامکەری بەرفراوان لەخۆ دەگرێت بۆ بەکارهێنەرانمان.
ستارزپلەی هاوبەشیکردنێکی ستراتیژی هەیە، کە لە 21 کۆمپانیای تیلیکۆم، لەوانە گروپی ئیتیساڵات، دوو، ئێس تی سی، موبایلی، گروپی ئۆرانج، گروپی ڤیڤا، گروپی ئۆریدۆ، مارۆک تیلیکۆم، زەین و کۆمەڵێکی دیكهی خزمەتگوزاری موبایلی پریپەید و پۆستپەید پێشکەش بە بەشداربووانیان دەکەن.
بەکارهێنەرانی ستارزپلەی دەتوانن چێژ لە بەرهەمی کواڵیتی بەرز Full HD و 4K لەسەر زۆرینەی ئامێرەکانی کاراکراوی ئینتەرنێت، تەلەفزیۆنی زیرەک و ئامێری یاریکردن وەربگرن، بەشێوەیەکی فراوان بەردەستە لەسەر خزمەتگوزاریەکانی ئای پی تیڤی. بەرنامەی ستارزپلەی (بە هەردوو ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید) لەسەر لەسەر زیاتر لە سێ ملیۆن ئامێر دابەزێندراون، لەگەڵ هەبوونی تایبەتمەندی سەیرکردنی دابەزێنراوەکان بەشێوازی ئۆفڵاین (بێ ئینتەرنێت).
لەگەڵ هەزاران کاتژمێر لە بەرهەمی نایاب کە بریتیە لە فیلمی بەناوبانگ، بەرنامەی تەلەفزیۆنی نوێ، بەرهەمی منداڵان، چالاکییە وەرزشییەکان و زنجیرە عەرەبیەکان، ستارزپلەی ئەمڕۆ پپێگەیەکی پلە یەکە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. خزمەنگوزاریەکە بەردەستە لە 20 وڵات لە سەرتاپای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقیا و پاکستان بۆ هەوادارانی کە چێژوەربگرن لە بەرهەمی ناوازە لە هەر کات و شوێنێک بێت وە لەسەر هەر ئامێرێک بێت.