ده‌قی وتاری مه‌سرور بارزانی له مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی سایلۆی دهۆك
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران (سایلۆ)ی پارێزگای دهۆک وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی سه‌رده‌میانه و ئەمبارکردن و بەهەمهێنانی خۆراک و بە بازاڕکردنی دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان له رێی ته‌كنۆلۆجیای نوێوه و تێچووی پڕۆژه‌كه 121 ملیۆن دۆلاره.
ده‌قی وتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی هێژا، زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران له پارێزگای دهۆك لێره‌ین، كه وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆرمان به‌و جۆره پرۆژانه داوه.
ئه‌مه سێیه‌م پرۆژه‌یه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌وڕۆش له پارێزگای دهۆك له قه‌زای سمێل، ئه‌و پرۆژه‌یه داده‌مه‌زرێت، هیوادارم ئه‌و پرۆژه و هه‌موو پرۆژه‌كانی دیكه‌ش، زیاتر كاریگه‌ریی بكه‌نه باشتركردنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز بۆ كوردستان و خزمه‌تی خه‌ڵكی ئێمه بكات.
من ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو كۆمپانیای خۆشناو و قه‌یوان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه ستراتیژییه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ی دیكه‌ش له هه‌ولێر و سلێمانی، هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
ئه‌و جۆره پرۆژانه بۆ ئێمه گرنگن چونكه ده‌بنه به‌هێزكردنی بنه‌مای ئابووری كوردستان و به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر بچێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاسایشی خۆراكی وڵات دابین ده‌كات و بێ منه‌ت ده‌بین له هێنانی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه له ده‌ره‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، جووتیاری ئێمه دڵنیا ده‌كات، كه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌رده‌گیرێت و چیدیكه خه‌می ئه‌وه نه‌خۆن ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م هه‌بێت چی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكات، ئه‌م جۆره كارگه‌یه كه له سایلۆ، كۆگا و ئاش پێكدێت و به‌رهه‌می خۆراكی دروست ده‌كات كه له دانه‌وێڵه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌ندین ده‌رفه‌تی كار بۆ هاووڵاتیانی ئێمه ده‌ڕه‌خسێنێت. یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا سوودی لێوه‌ر بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی خۆیان لێره به‌كاربهێنن بۆ زیاتركردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
له‌سه‌ر حكومه‌ته كه پشتیوانی ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه بین و پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌رتی گشتیش وه‌كو حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵ بتوانین درێژه به‌و جۆره كاره هاوبه‌شانه بده‌ین، ده‌توانین ئایینده‌یه‌كی زۆر باشتری ئابووری بۆ خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر جووتیارێك خه‌می ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌رهه‌می خۆی چی لێده‌كات، ئه‌وه زۆر هاریكار ده‌بێت، له‌لایه‌ن دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌بێت ئه‌و به‌رهه‌مه له جووتیارانمان وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش دیسان ده‌رفه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له جووتیاران وه‌رده‌گرن، پرۆسیێس بكرێت و بكرێته خۆراك و بگه‌ڕێندرێته‌وه بازاڕه‌كان.
كشتوكاڵ، یان چاندن، یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری هه‌ر وڵاتێك، جیاوازی چاندن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات ئه‌وه‌یه كه چاندن هیچ كاتێك كۆتایی نایه‌ت، هه‌ر ساڵێك ده‌توانرێت دووباره ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر سوود له ته‌كنۆلۆجیای نوێ وه‌ربگیرێت به‌رهه‌مه‌كان ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌بێت.
ئه‌و جووتیاره‌ی گه‌نم ده‌چێنێت، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگوازێته‌وه، ئه‌وه‌ی كۆگای ده‌كات یان پرۆسێس‌ی ده‌كات، هه‌تا ده‌یگه‌یه‌نێته بازاڕ و ماركێت و ده‌ده‌نه هاووڵاتیان، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌رفه‌تی كارن و ده‌ڕه‌خسێندرێن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به هه‌موو جۆرێك پشتیوانی ئه‌و جۆره پرۆژانه ده‌بین، چونكه ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، كه كوردستان بوارێكی زۆر زیاتری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌رچاوه‌ی ئابووری خۆمان زیاتر و فره‌چه‌شن بكه‌ین، نابێت ئێمه ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌ستین، مادام خودای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته و ئه‌و خاك و ئاوه به خێروبێره‌ی داوه‌ته ئێمه، ده‌بێت سوودی لێوه‌ربگرین و منه‌تبار بین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می چاندن، یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی پیشه‌سازیش بێت، زیاتر پێویستی ناوخۆیی دابین بكات، ده‌توانین هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ین، بۆیه ئێمه له چه‌ندین دیداری خۆمان له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتان، هه‌وڵمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕێكی بیانی ده‌ره‌وه بۆ به‌رهه‌می كوردستان بدۆزینه‌وه، ئه‌گه‌ر توانیمان به‌رهه‌می خۆمان بنێرینه ده‌ره‌وه دیسان ده‌بێته داهات و ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان بۆ پێشخستنی كه‌رتێكی دیكه یان زیاتركردنی خزمه‌تی ئه‌و كه‌رته، به‌وه‌ش ده‌توانین به‌كاریبهێنینه‌وه.
من داوا له ئێوه ده‌كه‌م هه‌مووتان پشتیوانی ئه‌و جۆره پرۆژانه بن، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی چ له پارێزگای دهۆك یان هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه له كوردستان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه سه‌رمایه‌ی خۆتان له كوردستان به‌كاربخه‌ن، بیر له پێشخستنی ژێرخانی ئابووری وڵات بكه‌ن، كوردستان گه‌لێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، بیروبۆچوونی فراوانمان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری كوردستان هه‌یه، ته‌نیا پرسه‌كه ئه‌وه‌یه نییه كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌و كارانه بكه‌ن، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، له هه‌مان كاتدا پێویسته وه‌كو حكومه‌ت روئیایه‌كی گشتیمان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری كوردستان هه‌بێت، ئه‌و روئیایه‌ش هه‌یه و پێمانخۆشه كاری هاوبه‌ش له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت، له‌سه‌ر حكومه‌ت ئه‌ركه پشتیوانی و پارێزگاری له كه‌رتی تایبه‌ت بكات، له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر كاری هاوبه‌شیش هه‌بێت له‌نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، دیسانه‌وه حكومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دیكه‌ش.
لێره‌دا هه‌مووان ده‌زانن چه‌ند سه‌رچاوه‌ی داهاتمان هه‌یه، یه‌كێك له‌وان ئه‌وه‌یه كه وه‌كو مافێكی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا دێت، ژێده‌رێكی دیكه‌ی داهاتی ئێمه فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌رچاوه‌ی دیكه به‌رهه‌م و داهاتی ناوخۆیه. ره‌نگه كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت نه‌بێت، چونكه بازارێكی جیهانییه. ناتوانین ده‌ستكاری نرخی نه‌وت بكه‌ین. له‌گه‌ڵ به‌غداش مه‌خابن، ساڵی رابردوو وه‌كو كارتێكی سیاسی و فشاری سیاسی بودجه‌ی هه‌رێمیان به‌كارهێنا، هه‌رچه‌ند مافی خه‌ڵك بوو، به‌ڵام پابه‌ندی ده‌ستوورییان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك جێبه‌جێ نه‌كرد. ئه‌مه چه‌ند مانگێكه به‌شێكی كه‌م وه‌ك بودجه بۆ هه‌رێم ته‌رخان كراوه و دێت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش له گفتوگۆداین، كه ئه‌و به‌شه بودجه‌یه به‌رده‌وام بێت. بیریش له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، چۆن كاریگه‌ری خۆمان له به‌غدا زیاد بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌توانن، ئه‌و بواره وه‌ك كارتی سیاسی له دژمان به‌كار بهێنن. ئێستا هه‌ڵبژاردنمان له پێشه و نوێنه‌رانی هه‌رێم ده‌چنه په‌رله‌مانی عێراق، هیوادارم خه‌ڵكی ئێمه ئه‌و كاندیدانه هه‌ڵبژێرن، كه له به‌غدا داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئابووری كوردستان گرێدراوه به ئابووری جیهانه‌وه و ئه‌و ره‌وشه‌ی له به‌غداش ده‌گوزه‌رێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكی به‌هێز و توانا‌مان له به‌غدا هه‌بێت به‌رگری له هه‌رێم بكه‌ن، بێگومان ره‌وشمان باشتر ده‌بێت.
خاڵی سێیه‌مش پێویسته ژێر خانی ئابووری خۆمان بنیات بنێین، به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ین، سامانێكی سرووشتی زۆرمان هه‌یه و خه‌ڵكێكی به توانا‌مان هه‌یه، پێویسته بزانین چۆن سووپاس بۆ خوا سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه ئابووری و ته‌ندرووستییه‌كان، ئێمه سووپاس بۆ خوا نه‌وه‌ستاوین، به‌رده‌وامیش ده‌بین، گه‌لێك پرۆژه‌ی مه‌زنترمان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی باشتر جێبه‌جێ بكه‌ین له هه‌موو پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان، هیوامان ئه‌وه‌یه كوردستان له ئاستی جیهان ببێته وڵاتێكی پێشكه‌وتوو، نه‌ك ته‌نیا له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
دووباره ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و هیوادارم سه‌لامه‌ت و ته‌ندرووست بن و كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان بێت.