وه‌زیری پلاندانان: پڕۆژه‌ی نیشتیمانی گه‌نم له پارێزگای دهۆك توانای به بازاڕكردنی 150 هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی نیشتیمانی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران رایگه‌یاند، خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و پڕ بایه‌خ داده‌نێین.
راشیگه‌یاند، دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی نیشتیمانی به بازاڕكردنی گه‌نم له پارێزگای دهۆك، له لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای قه‌یوان و خۆشناوه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
روونیكرده‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كێكه له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، به ئاراسته‌ی پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ و پاڵپشتی جووتیاران و بایه‌خدان به به‌رهه‌می ناوخۆیی.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه به گوێره‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی وبه‌رهێنان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بۆ به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان و دامه‌زراندنی سایلۆ و كارگه‌ی ئارد و چه‌ندین كارگه‌ی پیشه‌سازی تایبه‌ت به به‌روبوومی دانه‌وێڵه و كارگه‌ی له‌كیس كردن له‌خۆ ده‌گرێت.
روونیشیكرده‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه له پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی به هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان بوونیان هه‌یه، هه‌ر دوێنێش به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئاردی قه‌یوان به‌ڕێوه‌چوو، كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و 13 كارگه‌یه‌دایه كه به‌ردی بناغه‌یان بۆ دانرابوو و رۆژانه 500 تۆن ئارد ده‌خاته بازاڕه‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌م پڕۆژه‌یه كه ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی بۆ دانرا، له‌توانایدایه ساڵانه 150 هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیاران به بازاڕ بكات و وه‌ریشبگرێته‌وه، كه چه‌ندین ساڵه جووتیارانمان كێشه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سایلۆكاندا هه‌بووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كان، ستراتیژییه‌تی به‌رهه‌مێنانی ئارد و به‌مه‌به‌ستی زامنكردنی ئاسایشی خۆراك و گه‌یشتن به ئابووریه‌كی سه‌ربه‌خۆ و دابینكردنی پێویستی بازاڕ و رۆژانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌م پڕۆژه‌یه ده‌توانین هه‌لی كار بۆ سه‌دان هاووڵاتی و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بڕه‌خسێنین و له‌و رێگه‌وه ده‌توانین پشت به به‌رهه‌می ناوخۆیی ببه‌ستین، به‌رهه‌می هاورده‌كراو كه‌متر بكه‌ینه‌وه، كه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆسه‌ر ئاسایشی خۆراك.