دواى دوو ساڵ راكردن له یاسا ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا

K24- راپه‌ڕین:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه ماوه‌ی دوو ساڵه له یاسا رایكردووه و به ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن تۆمه‌تباره و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕیندا هاتووه، دوای دوو ساڵ راکردن لە یاسا و خۆشاردنەوە، پۆلیس کەسێکی دەستگیرکرد، كه بە تاوانی کوشتن تۆمەتبارە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە لە ساڵی 2019وە بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و بەبڕیاری دادوەر راگیرا.
ئاشكراشیكرد، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە پەیوەندیدارە بە کێشەیەکی سنووری ناحیەی سەنگەسەر، کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە.
راشیگه‌یاند، دۆسیەکە لە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گوازراوه‌ته‌وه بۆ بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
H.B