به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌نداوی به‌ستۆڕه له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێـته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌نداوی به‌ستۆڕه له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێـت و بڕی شەش ملیار دینار بۆ هه‌ردوو به‌نداوی زه‌لان و چه‌ق چه‌ق ته‌رخان كرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، کە له سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی به‌ستۆڕه له شاری هه‌ولێر ده‌كرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای ئاماده‌كردنی ده‌رخسته و دیزاینی پڕۆژه‌كه، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، گوژمه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخان ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی شه‌ش ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌ق چه‌ق.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له‌م به‌نداوانه بڕی 3 سێ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.