راپرسییه‌ك: له‌سه‌دا 51ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان تره‌مپیان پێ له بایدن باشتر بوو
K24- هه‌ولێر:
له راپرسییه‌كدا كه له‌لایه‌ن زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی و به هاوكاری پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "زه هێڵ" ئه‌نجامدراوه، 51%ی به‌شداربووان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌یان له جۆ بایدنی شوێنگره‌كه‌ی باشتر بوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه، له 49%ی به‌شداربووان واتا كه‌متر له نیوه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنییان به‌رامبه‌ر به بایدن هه‌یه.
هه‌روه‌ك له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه به‌ڕێژه‌ی 49%ی به‌شداربووانی پرۆسه‌كه دیدگایان له‌گه‌ڵ دیدگای سه‌رۆكی ئێستا یه‌ك ناگرێته‌وه، له‌كاتێكدا رێژه‌ی 47% رایانگه‌یاندووه، كه دیدگایان له‌گه‌ڵ تره‌مپ یه‌ك ناگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: The Hill
H.B