دوو خوشك وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین دووانه ناویان له گینس تۆماركرا
K24 - هه‌ولێر:
ئینیسكلۆپیدیای گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان رایگه‌یاند، دوو خوشكی ژاپۆنی له‌لایه‌ن گینسه‌وه به ته‌مه‌نترین دووانه‌ی جیهان تۆماركران، كه ته‌مه‌نیان 107 ساڵ 291 رۆژه.
ئومینۆ سومیاما و كومی كوداما له دوورگه‌ی شودوشیما له رۆژئاوای ژاپۆن له (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 1913) له‌دایكبوون، كه له نێوان 11 خوشك و برا، منداڵی سێیه‌م و چواره‌می خێزانه‌كه‌یانن.
ماڵپه‌ڕی گینس له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، كه "كين ناريتا" و "جين كانی" تا سه‌ره‌تای مانگی سێپتێمبه‌ر ژماره‌ی پێوانه‌ییان وه‌ك دوو به‌ته‌مه‌نترین دوانه له جیهان تۆماركرابوو، كه ته‌مه‌نیان 107 ساڵ و 175 رۆژبوو‌ه، به‌ڵام ئێستا سومیاما و كوداما شوێنی ئه‌وانیان گرته‌وه.
سومیاما و كوداما له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا له قوتابخانه ده‌ركراون، دوای ئه‌وه‌ی كوداما وه‌ك خزمه‌تكار له دوورگه‌ی كیوشو له باشووری ژاپۆن كاری ده‌كرد، سومیاما-ش دواتر هاوسه‌رگیری كردووه و هه‌ر له دوورگه‌ی سمیاما ماوه‌ته‌وه.
د.ی