دوو كوڕی فه‌له‌ستینی باوكه پیره‌كه‌یان زیندانی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
تیمێكی پۆلیس پیاوێكی پیر له شارۆژكه‌ی خه‌له‌ل ی له فه‌له‌ستین رزگار ده‌كه‌ن، كه له ژوورێكی بچووك له ماڵه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن منداڵه‌كانی زیندانی كراوه و له‌به‌ر بێهێزی به ئه‌سته‌م ده‌توانێت قسه بكات و به رێدا بڕوات.
گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه پیاوێكی پیر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه رزگار ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی مناڵه‌كانی له ژوورێكی بچووك زیندانی ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژووره بچووكه هیچ پێداویستییه‌كی تێدابێت.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فه‌له‌ستین پیره پیاوه‌كه رزگار ده‌كه‌ن و ده‌یهێننه ده‌ره‌وه، لێی ده‌پرسن كێ تۆی لێره داناوه؟، ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "منداڵه‌كانم"، له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه، پۆلیس دوو له كوڕه‌كانی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
د.ی