لێدوانی نوێی حکومەت لەبارەی دابەشکردنی مووچە

وادەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا
مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕێی گەیشتنی 200 ملیار دینارەکە دەکەن و 25 مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەولەویەتی حکومەت دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانە، هەرکاتێک 200 ملیار دینارەکە گەیشت بە رێژەی 100٪ مووچە دابەش دەکەین".

وتەبێژی حکومەت، گوتیشی: "لە 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 25/7/2021، له‌گه‌ڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لەلایەن حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڵوەشاندنەوەی سیستمی لێبڕینی مووچەی راگەیاند و گوتی: "دووپاتی دەکەینەوە، هەرکاتێك بودجەی بەردەستی ئێمە بەشی ئەوە بکات، کە مووچە وەک خۆی بەبێ لێبڕین دابەش بکەین، ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین و هیوادارین بتوانین لە ئایندەدا هەمیشە مووچە وەکو خۆی دابەش بکەین".

دوای زیاتر لە ساڵێک نەناردنی هیچ بڕە بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان، دوای رێککەوتن مانگی رابردوو حکومەتی عێراق 200 ملیاری رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و مووچەی مووچەخۆران بەبێ لێبڕین دابەشکرا.