مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا داوایه‌ك له زانایانی ئایینی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 51 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هیوادارام زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و برەودان بە لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستان. هیوادارام زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و برەودان بە لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/9/21