له‌ وڵاتێك رێگه‌ به‌ سینگڵ نادرێت له‌ هۆتێله‌كانیان بمێننه‌وه‌

زۆربه‌ری هۆتێله‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ پیاوی سینگڵ قه‌ده‌غه‌یه‌
زۆربه‌ی هۆتێله‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ژووری مانه‌وه‌ بۆ پیاوی سینگڵ دابین ناكه‌ن
زۆربه‌ی هۆتێله‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ژووری مانه‌وه‌ بۆ پیاوی سینگڵ دابین ناكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

ژماره‌یه‌ك هۆتێل له‌ توركیا رێگری له‌وه‌ ده‌كه‌ن پیاوانی سینگڵ وه‌ك میوان بمێننه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ گه‌شتیارانی خێزانی ته‌رخانكراوه‌ و تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن.

میدیاكانی رووسیا له‌ زاری "سێرگی گۆلۆڤ"، سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئاژانسه‌كانی گه‌شتیاری له‌ رووسیا بڵاویان كرده‌وه‌، له‌ توركیا ژماره‌یه‌ك هۆتێل هه‌یه‌، كه‌ رێگه‌ به‌ پیاوانی سینگڵ ناده‌ن له‌ هۆتێله‌كانیان بمێننه‌وه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ژووریان پێنادرێت، ئه‌و جۆر هۆتێلانه‌ش له‌ توركیا زۆرن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خاوه‌نی ئه‌و جۆره‌ هۆتێلانه‌ی توركیا ده‌ڵێن: "هۆتێله‌كانمان له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ خێزانه‌ گه‌شتیاره‌كان ته‌رخان كراوه‌، بۆیه‌ رێگه‌ به‌ پیاوی سینگل نادرێت له‌و هۆتێلانه‌ بمێننه‌وه‌، به‌ڵام ژنێك منداڵێكی له‌گه‌ڵ بێت ئاساییه‌، یان پیاوێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی بێت، ژووری بۆ دابین ده‌كرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گه‌شتیاریی "فیل ئه‌لوه‌ردی" روونیكرده‌وه‌، كه‌ قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ چه‌ند هۆتێلێكی دیاریكراو ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ شوێنی مانه‌وه‌ بۆ‌ پیاوانی سینگل دابین ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی گرووپێش بێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 3 تا 4 پیاو له‌و شێوانانه‌ كێشه‌ بۆ هۆتێله‌كه‌ درووست ده‌كه‌ن، به‌ڵام مانه‌وه‌ی كچان له‌و هۆتێلانه‌ ئاساییه‌.

سه‌رچاوه‌: lenta.ru

د.ی