پێشانگای شێوەکاری "پانۆرامای خۆڕاگری کورد" کرایەوە

تابلۆکانی پێشانگاکە گوزارشتن لە مێژووی خەبات و خۆڕاگری گەلی کورد
دیمەنێکی پێشانگاکە
دیمەنێکی پێشانگاکە

K24 – هەولێر

پێشانگای شێوەکاری "پانۆرامای خۆڕاگری کورد" لە هەولێر کرایەوە، تابلۆکانی پێشانگاکە گوزارشتن لە مێژووی خەبات و خۆڕاگری گەلی کورد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 21/9/2021، بە چاودێری و ئامادەبوونی د. سالار عوسمان بریکای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگای پانۆرامای خۆڕاگری کورد بۆ هونەرمەندی شێوەکار"  کەمال هەژار"ـی لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر کرایەوە.

 لەم پێشانگایەدا شێوەکار خۆڕاگری و کۆڵنەدان و خەباتی گەلی کوردی لە  رێگەی تابلۆکانی پیشانداوە، لەگەڵ هەموو ئەو زوڵم و ستەمەی لە نەتەوەی کورد کراوە، وەکخۆی باسیکردووە لە رێی پانۆرامایەکی شێوەکارییەوە، تا دەگاتە دروستکردنی پۆڕترێتیی کەسایەتییەکان و سەرکردەکانی کورد و رۆڵی ئافرەتانی کورد لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردا.

ناونیشانی تابلۆکانی پێکهاتبوو لە:.

بۆردوومانی قەڵادزێ، قەڵای شێروانە، شۆڕشی بەدرخانەکان، شەڕی بەردەرکی سەرا، بارزانی نەمر و پێشەوا قازی محەمەد، قەڵای هەولێر، مەرگەساتی هەڵەبجە، قەڵای دێرینی کەرکووک، ئەنفالی کورد لە کوردستان، شەڕی بەردەقارەمان، سمکۆی شکاک، شێخ مەحموودی حەفید.

کاتی کردنەوەی پێشانگاکە لەلایەن بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری
کاتی کردنەوەی پێشانگاکە لەلایەن بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری
تابلۆیەکی پێشانگاکە
تابلۆیەکی پێشانگاکە
تابلۆیەکی پێشانگاکە
تابلۆیەکی پێشانگاکە
دیمەنێکی پێشانگاکە
دیمەنێکی پێشانگاکە
تابلۆیەکی پێشانگاکە
تابلۆیەکی پێشانگاکە
ژمارەیەک سەرکردەی گەلی کورد لە تابلۆیەکی پێشانگاکە
ژمارەیەک سەرکردەی گەلی کورد لە تابلۆیەکی پێشانگاکە
تابلۆیەکی پێشانگاکە
تابلۆیەکی پێشانگاکە