ئه‌فغانستان لای تاڵیبانه، كه‌چی كاری خۆكوژی و ته‌قینه‌وه به‌رده‌وامه!
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
وێڕای ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی سیاسی و ئیداریی تاڵیبان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان گه‌یشتۆته تێروته‌واوی و هیچ هێزێكی هاوپه‌یمانانان ماوه‌ی 20 رۆژه له‌و وڵاته نه‌ماوه، به‌ڵام هه‌ردوو هێرشی تیرۆریستی سه‌ر شاری جه‌لال ئاباد و كابول له رۆژانی 18 و 19ی ئه‌یلول، ئه‌و ئه‌سه‌لمێنن، خه‌ونی شیرینی هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی له جیهان نه‌هاته‌دی، كه ئه‌فغانستان له‌سه‌رده‌ستی تاڵیبان، ئارام بێت.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژانی 18 و 19ی ئه‌یلول ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه دۆخی ئه‌فغانستان له‌سه‌رده‌ستی تاڵیبان ناسه‌قامگیره و هیچ ئاسایشی نییه كه له بچووكترین ئه‌گه‌ردا ده‌شێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری خوێناوی له‌نێوان بزووتنه‌وه و ئه‌و رێكخستنه جیاوازانه‌ی ئه‌فغانستان رووبدات، كه حوكمی تاڵیبانیان به‌دڵ نییه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، روویدا.
شایه‌تحاڵه‌كان له‌شاری جه‌لال ئاباد كه پایته‌ختی ویلایه‌تی نه‌نگرهاری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستانه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه سێ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك شاری جه‌لال ئابادی هه‌ژاندووه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هاوكات و رایه‌ڵه‌ی یه‌كتربوون و پێشبینی ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ش كراوه.
هه‌موو ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له جه‌لال ئاباد و كابول روویانداوه، له رێگه‌ی بۆمبی ماوه‌بۆدانراوه‌وه بووه.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، زنجیره ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 18ی ئه‌یلولی جه‌لال ئاباد، 3 كوژراو و 20 برینداری لێكه‌وته‌وه، كه به‌شێكیان چه‌كداری تاڵیبانن، هه‌رچی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 19ی ئه‌یلولی گه‌ڕه‌كی داشت باشی كابوله، 4 كوژراو و 10 برینداری لێكه‌وته‌وه.
داعشی خوراسان، رۆژی 19ی ئه‌یلول له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به رێكخراوی داعش له‌سه‌ر ته‌له‌گرام به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند. ئاژانسه‌كه گوتی: "سێ هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌كمان له جه‌لال ئاباد ئه‌نجامدا، كه ئامانج لێی سێ ئۆتۆمبێلی پڕ چه‌كداری تاڵیبان بووه، هه‌روه‌ها هێرشێكی دیكه‌ی خۆكوژیمان بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی چه‌كداری تاڵیبان له كابول ئه‌نجامدا".
به‌پێی به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه قسه‌ی بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشێیتید پرێس كردووه، "ته‌قینه‌وه‌كان خۆكوژی بوون، ته‌قینه‌وه‌كانی جه‌لال ئاباد زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه بوون، كاروانێكی چه‌كداری ئه‌منی بزووتنه‌وه‌كه‌یانی له جه‌لال ئابادی ویلایه‌تی نه‌نگرهار كرده ئامانج، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی داشت باشی له كابول كوژران و برینداربوونی چه‌ندین هاووڵاتیی لێكه‌وتۆته‌وه"، به‌ڵام داعشی خوراسان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، له‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی كه رۆژانی 18 و 19ی ئه‌یلول روویانداوه، 35 چه‌كداری تاڵیبان كوژران و برینداربوون.
له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و دوای ته‌قینه‌وه گه‌وه‌ره‌كه‌ی نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كابول له 26 ئابی رابردوو، كه بووه هۆی كوژرانی زیاتر له 160 كه‌سی سڤیل و 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه یه‌كه‌مین كاری تیرۆریستییه رووده‌دات، له‌كاتێكدا حوكمی وڵاته‌كه له‌ژێر ده‌ستی تاڵیباندایه.
سه‌قه‌ر دۆبرانی، پسپۆری ئه‌منی له ئه‌فغانستان له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، تاكه راڤه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ته‌قینه‌وانه ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێموایه تاڵیبان رێگه خۆش ده‌كات بۆ بزووتنه‌وه په‌ڕگیره‌كان، تا ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و كاری تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن، تا بیسه‌لمێنن كه هێزێكی شه‌رعین و به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك كه ره‌وایه‌تی وه‌رگرێت لای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا په‌سه‌ند بكرێت، تا بزووتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی بیناسێنن". به‌ڵام رای بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنترۆڵی سه‌ربازی چاپوك و لێهاتوانه‌ی كردووه به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان، له‌نێویاندا دواجار كۆنترۆڵكردنی (په‌نجشیر)، بۆیه ئه‌م هۆكاره‌یه پاڵی ناوه به رێكخراوی داعشه‌وه كه ترسیان هه‌بێت ئه‌وانیش له جموجووڵی سیاسی بخه‌ن.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م هۆكاره‌ش، راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز ئاشكرای كردووه، زه‌بیحوڵلا مجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان ویلایه‌تی نه‌نگرهار به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه بۆته مۆڵگه‌ی داعش.
هه‌روه‌ها ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌فغانستانیش پێیانوایه، ئه‌و ویلایه‌ته كه‌مترین وه‌لائیان بۆ حوكمی تاڵیبان هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌سیان له‌ناو كابول و جه‌لال ئاباد ده‌ستگیركردووه، كه سه‌ر به رێكخراوی داعشن.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته ده‌ست، ئه‌مه‌ش به راماڵینی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی و دوای رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان له 31ی ئابدا.
كه‌واته ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره، ئه‌و خه‌ونه‌ی ئیسلامی سیاسی له جیهان نه‌هاته‌دی كه ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵیبان ئارام بێت، له‌هه‌مانكاتدا پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت، داعشی خوراسان چیی له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌وێت؟
تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا به‌پێی رێكه‌وتنی 29 شوباتی 2020 له دوحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌سه‌ر خاڵێكی جه‌وهه‌ری رێكه‌وتوون، ئه‌مه‌ریكا پشتگیری هیچ لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێك ناكات دژی تاڵیبان، له‌به‌رامبه‌ریشدا تاڵبیان نابێت هاوكاری و پشتیوانی داعش و ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری ئه‌مه‌ریكا بكات.
كه‌واته بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان یان ده‌بێت خۆی ته‌سلیمی سیاسه‌تی داعش بكات وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تای 2000 خۆی ته‌سلیمی رێكخراوی ئه‌لقاعیده كرد، یان ده‌بێت بكه‌وێته بنبڕكردنی له ئه‌فغانستان، سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو ئه‌ركه‌كه بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان قورسن.
H.B