وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێت

هه‌نگاوێكی جیاوازه‌ و جێگه‌ی بایەخی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپەیمانانە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌، دوای یەکەکانی پشتیوانی (1 و 2)، چوار لیوای دیكه‌ لە یەکەکانی (70 و 80) دەخرێنەوه‌ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتە و لیستی میلاکات و تەشکیلاتی ئەو لیوایانە هاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت رێکخراونەتەوە.

راشیگه‌یاند، بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ لە میانی دیدار و کۆبونەوەیدا لەگەڵ کۆڵۆنێڵ مایک، گەورە راوێژکاری سەربازی بەریتانیا لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر، ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد، لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان، کە هاوتایە لەگەڵ بەرنامەی چاکسازی وەزارەت.

روونیكرده‌وه‌، هەوڵەکان جێگای بایەخی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپەیمانانە و لە پشتگیری و هاوکارییەکان بۆ ئێوە بەردەوام دەبین.

جه‌خت له‌سەر بەردەوامی رێکخستنەوەی هێزەکان كرایه‌وه‌، کە هەنگاو بەهەنگاو و لەچەند قۆناغێکدا جێبەجێ دەکرێت.

دیداری
 وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ مایک، گەورە راوێژکاری سەربازی بەریتانیا