شۆك...ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌م هاوینه كریستیانۆی ڕه‌تكرده‌وه
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له دواساته‌كانی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئۆفه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له دوایین رۆژی گواستنه‌وه‌ی هاوینه یانه‌ی یوڤێنتۆسی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
به گوێره‌ی رادیۆی (كادێنا سێر)ـی ئیسپانیا، خۆرخی مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له گواستنه‌وه‌ی هاوینه په‌یوه‌ندی به چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆیان پێشكه‌ش بكات، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كێك بوو له‌و یانانه‌ی كه كریستیانۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خواستێكی گه‌وره‌یان بۆ رێككه‌وتن هه‌بوو، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه مه‌دریدییه‌كه گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆی ڕه‌تكرده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بكات، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، كریس له 3 یاری ده‌ستپێكی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان 4 گۆڵی كردووه و بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا زۆرترین درێسی له 3 هه‌فته‌ی رابردوو بفرۆشرێت.