وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ باجی له‌سه‌ر ته‌ماته و خه‌یاری ده‌ره‌كی لابرد
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ر بازرگانێك له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته، خه‌یار، باینجان، بامیه و بیبه‌ر له ده‌ره‌وه هاورده بكات، باجی لێ وه‌رناگیرێت.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، "له پێناو چاودێری و كۆنترۆڵی نرخ بڕیارمان دا به هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی خه‌یار، ته‌ماته، باینجان، بامیه و بیبه‌ر".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌قی بڕیارێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، كه ژماره (6764)ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی گومرگ كراوه، له‌مه‌ودوا باج له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه لاده‌برێت و بڕیاره‌كه له (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، جێبه‌جێ ده‌كرێت.