وێڕای پێشهاته‌كان.. چاره‌نووسی رێكخراوی قاعیده له سووریا چی ده‌بێت؟
K24 - هه‌ولێر:
له 11ی ئه‌م مانگه رێكخراوی "ئه‌لقاعیده" گوته‌ی ئه‌یه‌مه‌ن زه‌واهیری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، تێیدا باسی ژماره‌یه‌كی زۆری پێشهاتی سیاسی و سه‌ربازی كرد، له‌وانه‌ش له سووریا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به‌و هێرشه كرد، كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ناوچه‌ی ته‌ل سه‌مه‌ن كرایه هێزه رووسییه‌كان له ده‌وروبه‌ری ره‌ققه.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌وكات رێكخراوی "پاسه‌وانانی ئایین" به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت، كه به‌گوته‌ی تویژه‌رانی بواری گرووپه جیهادییه‌كان، به تاكه نوێنه‌ری قاعیده له سووریا داده‌نرێت. چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ته‌نیا له‌و كرده‌وه‌یه‌دا نه‌مانه‌وه، به‌ڵكو له مانگی ئابی رابردووش به‌رپرسیارێتی ته‌قاندنه‌وه‌ی پاسێكی سه‌ربازیش له ده‌روازه‌كانی گاردی كۆماری له شاری دیمه‌شق له ئه‌ستۆ گرت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی حوڕه، زه‌واهیری رووداوه‌كه‌ی ته‌ل سه‌مه‌نی به "كرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو" وه‌سفكرد و له تۆمارێكی ده‌نگیدا رایگه‌یاند، "لێدانێكی نموونه‌یی بۆ شكاندنی ئابلۆقه‌ی سه‌ربازی دوژمن بوو و با ئاراسته‌ی راست ئه‌نجامدرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لاوازكردنی دووژمن ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌یه" و باسی له "ئه‌نجامدانی كرده‌كان له پشت هێڵه‌كانه‌وه" كرد، واتا دووركه‌وتنه‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ و گرنگیدان به لێدان له پشته‌وه.
به‌گوته‌ی توێژه‌ران، بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م گوتانه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزی ده‌كاته‌وه نه‌ك لاوازی، به‌ڵام له راستیدا له سووریا شتێكی دیكه ده‌ڵێت و وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، "پاسه‌وانانی ئایین نوێنه‌رایه‌تی قاعیده‌ی دایك ده‌كات له سووریا" و به سه‌ختترین قۆناغه‌كانیدا گوزه ده‌كات و ئێستا كه‌وتووه‌ته نێوان "دوو ئاگری جیاواز"، یه‌كێكیان له ئاسمان و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌سه‌ر زه‌وی.
نێچیرێكی باش
ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گوتانه‌ی سه‌ركرده‌ی قاعیده تێپه‌ڕی، كاتێك ئه‌مه‌ریكا كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری "رێكخراوی پاسه‌وانانی ئایین"ی له نزیك ئیدلب له باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" گوتی: زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر پێكانی كه‌سی مه‌به‌ستدار ده‌كه‌نه‌وه و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش له‌باره‌ی ئه‌وه نییه كه هاووڵاتیانی سڤیل له‌و هێرشه‌دا زیانیان پێ گه‌یشتبێت.
له به‌رامبه‌ردا "جیهادییه‌كان" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌و هێرشه‌دا دوو به‌رپرسی لقی "پاسه‌وان"ی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده كوژراون، یه‌كه‌میان: ئه‌بو حه‌مزه ته‌میمی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و به‌رپرسێكی دیكه به‌ناوی ئه‌بو به‌ڕاء ئه‌لتونسی.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه له سنووری پارێزگای ئیدلب ئه‌و جۆره هێرشانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپانه ئه‌نجام بدرێن، له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2020ـیش، له هێرشێكی هاوشێوه‌دا ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لسوودانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و شوورا له پاسه‌وانی ئایین كوژرا، كه به یه‌كێك له دیارترین فه‌رمانده چه‌كدارییه‌كانی سوودانیی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده داده‌نرێت.
له‌كاتێكدا كوشنده‌ترین هێرشی له‌و جۆره له مانگی یۆنیۆی ساڵی 2019 ئه‌نجامدرا، كاتێك له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌له‌ب، ئه‌بو عومه‌ر تونسی، دادوه‌ری سنوور و هاوكاری له گرووپی پاسه‌وانان و هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده‌كان ئه‌بو زڕی ئه‌لمسری و ئه‌بو یه‌حیا ئه‌لجه‌زائیری و ئه‌بو ده‌جانه ئه‌لتونسی كوژران.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له هێرشه‌كه‌دا كوژران به "كاریگه‌ر" له لقی قاعیده له سووریا وه‌سفكران، ئه‌مه‌ش وایكردووه، به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه بكرێت، كه ئاخۆ ئێستا ئه‌و رێكخراوه چه‌ند سه‌ركرده‌ی دیاری ماوه.
هه‌روه‌ها زانیاری دژیه‌ك هه‌ن له‌باره‌ی وه‌رده‌كاری و ماهیه‌تی په‌یكه‌ری ناوخۆیی ئه‌و رێكخراوه، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه كه‌وتووه‌ته به‌ر فشاره‌كانی "هه‌یئه‌ی ته‌حریر ئه‌لشام"، كه رۆژانێك یه‌كێك بوو له باوه‌ڕپێكراوترین هاوپه‌یمانه‌كانی.
گرووپی بچووك بچووك
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌لحوڕه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كاتێك باس له رێكخراوی "ئه‌لقاعیده" له سووریا ده‌كرێت، ناكرێت وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بیری لێ بكرێته‌وه، چونكه رووبه‌رێكی فراوانی جوگرافیای به‌ده‌سته‌وه نییه، به‌ڵكو له په‌ڵه‌یه‌كی بچووكی پارێزگای ئیدلب قه‌تیس ماون و له كۆمه‌ڵه گرووپی بچووك بچووكی خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی كه‌می چه‌كداران پێكهاتوون، به‌ڵام به‌یه‌ك بیر و بۆچوون په‌یڕه‌وی رێكخراوی قاعیده‌ی دایك ده‌كات.
هه‌رچه‌ند له‌ده‌ستپێكی ساڵی 2021، وا بڵاوكرایه‌وه، كه شوێنكه‌وتووانی ئه‌و رێكخراوه له سووریا په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی نوێ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كرده و هێرشه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیدلب، به‌ڵام تائێستا ئه‌و ئامانجه‌ی روون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه تا ئیستاش ته‌نها ئامانجه‌كانی به‌ره‌و یه‌ك ئاراسته‌ن، ئه‌وانیش پێگه‌كانی رژێمی سووریا و رووسیان.
له به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند گرووپێك له باكووری رۆژئاوای سووریا هه‌ندێك هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه ئه‌ویش هه‌ر بۆ قاعیده هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه بدرێت و له هێرشه‌كاندا ئه‌و هێزانه‌ی توركیا ده‌كرێنه ئامانج، كه به له ناوچه‌ی هێڵی كه‌مه‌ربه‌ندی درێژی باشووری ئیدلب بڵاوبوونه‌ته‌وه.
عه‌باس شه‌ریفه، توێژه‌ری بواری گرووپه جیهادییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دایه، "رێكخراوی پاسه‌وانانی ئایین تا ئیستاش خاوه‌نی گرووپه بچووك بچووكه‌كانیه‌تی و له پشت هێڵه‌كان شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن"، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كراونه‌ته ئامانج و زیانی زۆریشیان له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن "ته‌حریر شام"ـه‌وه به‌ر كه‌وتووه.
ئه‌و توێژه‌ره له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه گوتی: "پاسه‌وانانی ئایین ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی مه‌یدانیی هه‌یه، هه‌ندێكی دیكه‌شیان كاری سه‌رپه‌رشتیكردن ده‌كه‌ن، وه‌ك: سامی عرێدی و ئه‌بو هه‌مام ئه‌لشامی، وێڕای ژماره‌یك ئه‌میری دیكه، كه له گرتووخانه‌كانی ته‌حریر شام زیندانیكراون".
ئه‌و تویژه‌ره سوورییه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "تا ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان پاسه‌وانانی ئایین و رێكخراوی قاعیده‌ی دایك به‌رده‌وامه و تۆڕێكی پشتیوانی دارایی‌ش له نێوانیان هه‌یه".
پاسه‌وانان كێن؟
گرووپی پاسه‌وانانی ئایین له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2018 دامه‌زرا، پێشتریش فه‌سیلێك بوو له فه‌سیله‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام.
هه‌رچی ته‌حریر شامه، له هاوپه‌یمانێتی نێوان گرووپه ئیسلامییه‌كان پێكهاتووه و هه‌ژموونی گرووپێك كه پیش‌تر به ناوی "به‌ره‌ی نوسره" ده‌ناسرا، به‌سه‌ریدا زاڵه، كه پێشتر تا ساڵی 2016 باڵی فه‌رمیی رێكخراوی قاعیده بوو له سووریا.
دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د جۆلانی، سه‌ركرده‌ی ته‌خریر شام جیابوونه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌ی له رێكخراوی فاعیده راگه‌یاند، گرووپی پاسه‌وانانی ئایینیش له ته‌حریر شام جیا بووه‌وه.
دواتر ئه‌و گرووپه له‌ژێر ناوی "ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هاندانی باوه‌ڕداران" خۆی رێكخسته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد، به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی ئه‌منی و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام و چه‌كداره‌كانی له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه، كه به گوته‌ی تویژه‌ران، ئامانج لێی ئه‌وه بوو ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو ئه‌و گرووپانه له‌ده‌ست ته‌حریر شام بێت، ئه‌و گرووپه به‌ره‌و لاوازی چوو.
له 13ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌مساڵ، هه‌ژماری جیهادییه‌كان له پێگه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی پاسه‌وانانی ئایین له زیندانه‌كانی ته‌حریر شام به‌هۆی دادگایینه‌كردنیان، مانیان له خواردن گرتووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی چه‌كدار و ئه‌ندامه زیندانیكراوه‌كانیان له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه، كه زیاتر له ماوه‌ی ساڵێكه ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام تا ئیستا له هیچ دادگایه‌ك دادگایی نه‌كراون و ته‌نانه‌ت هیچ پارێزه‌رێكیش نوێنه‌رایه‌تی دۆسییه‌كانیان ناكات و دواتریش هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ئازادكردنیان نییه.
ئه‌وانه‌ی مانیان له خواردن گرتووه، بریتین له: "ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان به‌سیر ئه‌لدیری، ئه‌ندازیار ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لده‌رعاوی، ئه‌بو عه‌بدوڵڵا ئه‌لسووری (كوڕی ئه‌بو فراس ئه‌لسووری، یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده‌كانی قاعیده‌یه)، ئه‌بو میسعه‌ب ئه‌لتوركی و خه‌لاد ئه‌لجوفی".
به‌گوته‌ی رێكخراوی پاسه‌وانانی ئایین، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 200 هێرشیان ئه‌نجامداوه، ئه‌و هێرشانه‌ش له چه‌ند شوێنێكی لادێیی و شاره‌دێی بچووك ئه‌نجامدراون، له‌وانه‌ش 12 هێرش له پارێزگای حه‌له‌ب، 16 له پارێزگای حه‌ما، 7 له پارێزگای ئیدلب و 15 له پارێزگای لازقییه.
به‌گوێره‌ی په‌یمانگه‌ی واشنتن، به‌لایه‌نی كه‌م سێ له‌و هێرشانه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ئه‌نجامدراون، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، په‌یوه‌ندی نێوانیان "دۆستایه‌تییه‌كی دوژمندارییه" زیاتر له‌وه‌ی دژایه‌تییه‌كی حه‌تمی بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عه‌باس شه‌ریفه‌ی توێژه‌ر روونیكرده‌وه، "وه‌ك ئه‌بو هه‌مام ئه‌لشامی ئاماژه‌ی پێداوه، پاسه‌وانان ئێستا توانای ئه‌نجامدانی هێرش و پلاندانان بۆ چه‌ندین كرده‌ی چه‌كداری هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك به قه‌باره‌ی گه‌وره".
شه‌ریفه گوتی: "ناكرێت ئێمه بڵێین كه ئه‌ستێره‌ی پاسه‌وانانی ئایین كوژاوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ راكێشانی ژماره‌یه‌ك گه‌نج به‌لای خۆیدا، هاوكات ماوه‌یه‌كه هیچ هێرشێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دیكه‌وه نه‌كراوه‌ته سه‌ریان، چ گرووپه جیهادییه‌كان بن یانیش ئه‌وانی دیكه و دواتریش یاری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵچوونه ده‌كات، كه له باكووری رۆژئاوای سووریا له‌ئارادایه".
گوته‌ی ئه‌و تویژه‌ره سووریه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی گوته‌كانی حه‌سه‌ن ئه‌بو هه‌نییه، توێژه‌ری كاروباری گرووپه ئیسلامییه‌كانه، به‌ڵام له لایه‌نێكی دیاریكراو.
ئه‌بو هه‌نییه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی حوڕێ دووپاتكرده‌وه، "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه نزیكه له‌وه‌ی گرووپی پاسه‌وانانی ئایین به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت و هه‌موو ده‌روازه‌كان به‌ڕوویدا داخراون".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و گرووپه حیابوونه‌وه‌ی خۆی له ته‌حریر شام راگه‌یاندووه، ئه‌و گرووپه بوو به خاوه‌ن هێزێكی گه‌وره، وێڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری چه‌كداری بووه.
وه‌ك هه‌نییه باسی ده‌كات، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپه كوژراون، له‌وانه‌ش عاروری و قه‌سام، به‌ڵام تائیستاش سامی عرێدی و فاروق ئه‌لسوری هه‌ر ماون.
جێگای ئاماژه‌یه، له ساڵی 2019 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی رێكخراوی پاسه‌وانانی ئایینی خسته لیستی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیرایش له‌سه‌ر سێ له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه، گوژمه‌یه‌كی دارایی بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كردبوو، كه ئه‌و زانیارییانه‌ی پێ بگه‌یه‌نێت.