نرخی نەوت بەرزبووەوە

کەمبوونەوەی عەمبارکراوی ئەمه‌ریکا كاریگه‌ری درووستكرد
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە (22ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرت، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش بڵاوبوونەوەی داتاکانی ئەمه‌ریکایە بەوەی نەوتی عەمبارکراو بە شێوەیەکی بەرچاو بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردووی دابەزیوە، لە ئەنجامدا خواست بۆ نەوت زیادیکرد.

نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 1.43 بۆ 75.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 1.56 بۆ 71.59 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

بە گوێرەی داتاکانی پەیمانگەی پێترۆلی ئەمه‌ریکا، نەوتی عەمبارکراوی وڵاتەکە بە بڕی 5.1 ملیۆن بەرمیل نەوت بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو کەمی کردووە.

هەروەها لە داتاکانی ئەو پەیمانگەیەدا هاتووە، بەنزینی عەمبارکراو بە بڕی 432 هەزار بەرمیل بەراورد بە کۆتایی ئەم هەفتەیە کەمیکردووە.

 

د.ی