نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به كوردی پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌ناونیشانی (بۆ عێراق هه‌ڵیده‌بژێرین)، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵمه‌تێكی هاندانی ده‌نگده‌ری عێراقی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ بكه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین دیواربه‌ندی به‌رزی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق دروستكردووه، كه به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی، ده‌سته‌واژه‌ی هاندانی بۆ عێراقییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی گرنگی به‌شداری تاكی عێراقی و بۆ دیاریكردنی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هاووڵاتیبوونیان.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه له ته‌واوی عێراق ئه‌م دیواربه‌ندانه دروست ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ تاكی عێراقی روون بكه‌ینه‌وه كه‌ده‌نگدان داهاتووی عێراق باشتر ده‌كات، كه له سه‌ر دیواربه‌نده‌كان ده‌سته‌واژه‌ی ( داهاتووی وڵاته‌كه‌ت، پێویستی به‌ده‌نگدان هه‌یه)، یاخوود ( ده‌نگ ده‌ده‌ین له پێناو عێراقدا)، به‌زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆر عه‌لی ئه‌غوان، پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو له عێراق، ئێجگار گرنگه، چ له رووی چاودێریكردنه‌وه، یاخوود به‌دواداچوون، كاتێك یونامی بوودجه‌یه‌كی به‌رچاوی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌رخانكردووه، وێڕای ئه‌وه‌ش كه چاودێرێكی زۆریشی بۆ عێراق دابینكردووه.
راشیگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركی یاسایی و پیشه‌یی خۆی له عێراق به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته دیموكراتییه‌كان به‌ره‌و رێڕه‌وی راست ببات.
جێی باسه نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به گوێره‌ی بڕیاری (1500)ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز