ئه‌فغانستان... كه‌مینه‌كان چه‌ك له دژی تاڵیبان هه‌ڵده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌لیلی، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و سه‌رۆكی كه‌مینه‌ی (هه‌زاره) له‌م وڵاته، رایگه‌یاند، گروپی هه‌زاره به‌نیازه چه‌ك له دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌ڵبگرێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له سه‌ركووتكردن و به‌لاوه‌نانی پێكهاته‌كان.
راشیگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نه ویزارییه كاتییه‌كه‌ی ئه‌فغانستانمان بینی، كه له پێكهاته گشتگیره‌كانی ئه‌فغانستان پێك نه‌هێنراون، ئه‌مه له لایه‌ن كه‌مینه‌كانی ئه‌م وڵاته جێگه‌ی قبووڵكردن نییه، بۆیه له داهاتوودا پێشبینی ده‌كرێت تاجیكه‌كان و ئۆزبه‌كییه‌كان هاوشانی هه‌زاره، رووبه‌ڕووی تاڵیبان ببنه‌وه.
جێی باسه دوێنێ تاڵیبان داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه له رێگه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌ته‌كه‌ی گوتارێك له خوولی (76)ـی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن، داواشی كردووه كه كاندیدێكی هه‌میشه‌یی هه‌بێت، به‌ڵام قبووڵ نه‌كرا.
له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئوسترالیا، رایانگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌ماهه‌نگی دان به حكومه‌ت و رژێمه‌كه‌ی تاڵیبان بنێن.
فاسیلی نیبینزیا، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، لابردنی سزاكانی سه‌ر تاڵیبان تا ئێستا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم