له‌ شرناخ دوو هه‌زار هاووڵاتى ئاواره‌ له‌ ره‌وشێكى خراپدان

له‌ مانگى حوزه‌يرانى ساڵى رابردووه‌وه‌ سوپاى توركيا ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر شاره‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/90f96cce-7d3f-4484-bf7b-c5b210f176c3/CizirJiyanaWelatiyan.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

نزیكەی دوو ھەزار ھاووڵاتی شاری شرناخی باكووری كوردستان كە بەھۆی شەڕو پێكدادانەكانەوە رایانكردووە، لەبناری چیای جودی لە رەوشێكی خراپدان. ئەو ھاووڵاتیانە داوای كۆتاییھێنان بە شەڕو پێكدادانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.

له‌ مانگى حوزه‌يرانى ساڵى رابردووه‌وه‌ سوپاى توركيا ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر شاره‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ ته‌نيا له‌ شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان 6000 باڵه‌خانه‌ و ماڵى هاووڵاتيان رووخاون و به‌شێكى زۆرى ناوچه‌ كوردستانييه‌كان زيانيان به‌ركه‌وتووه‌.