په‌بجی و فۆرتنایت و ژماره‌یه‌ك یاری دیكه حه‌رام كران
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی پشوو له ته‌واوی جیهاندا، گه‌نجان په‌نا بۆ كاتبه‌سه‌ربردن به یارییه‌كانی سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كان ده‌به‌ن، كه پڕن له یاری جۆراو جۆری ئه‌لیكترۆنی ره‌نگاو ره‌نگی سه‌رنج راكێش، مرۆڤ والێده‌كه‌ن بیركردنه‌وه‌یان بكه‌وێته نێو كه‌ش و خه‌یاڵێكی قووڵ، تا ئه‌و ئاسته‌ی له ژیانی ئاسایی رۆژانه دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، زانكۆی ئه‌زهه‌ر له میسر، له رێگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌لیكترۆنی بۆ فه‌توا، بڵاویكرده‌وه، ناكرێت ده‌سته‌وه‌ستان بین له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و یارییانه، كه له نێو گه‌نجاندا به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه و له ژیانی ئاسایی داده‌بڕێن و تووشی تاوان و خۆكووشتن ده‌بن.
ئه‌و یارییانه‌ی كه زانكۆی ئه‌زهه‌ر حه‌رامی كردن بریتین له:
كۆنكه‌ر:
كه یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنییه، به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك پره‌نسیپ دووره له بیروبۆچوونه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، به‌تایبه‌ت له روانگه‌ی زیندووبوونه‌وه‌ی مردوو و هاندان بۆ ده‌ستبردن بۆ سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك.
بۆكیمۆن:
پێكهاتووه له یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنیی، واقیع و خه‌یاڵ تێكه‌ڵ به یه‌كتری ده‌كات، بۆیه راوه‌دووی دروستكراوی بۆكیمۆن ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی كامێرای چاودێری به‌دوای ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌دا ده‌گه‌ڕێن، تاوه‌كو دواجار ئه‌و مرۆڤه ده‌روونی ده‌شێوێت.
نه‌هه‌نگی شین:
پێكهاتووه له یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنییه، دواجار داوا له مرۆڤ ده‌كات خۆكووشتن و هه‌ڵواسینی خۆی تاقی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها داواشی لێده‌كات كه خه‌ڵكیش بكوژێت، جیا له‌وه‌ش پره له نیشاندانی فیلمی كووشتن و بڕین و خوێن، كه یاریكه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌ی زۆر به‌لاوه ئاسایی ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه زۆرێك له گه‌نجان دواجار خۆیان كووشتووه و وێڕای ئه‌وه‌ش كووشتنی هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێك ئاسایی ده‌بێت.
خاولی شین:
پێكهاتووه له یارییه‌كی نێو پڕۆگرامی تیكتۆك، داوا له مرۆڤ ده‌كات خۆی له ژورێك حه‌شار بدات، هه‌ناسه‌كانی خۆی رابگرێت، وێنه‌ی خۆی بگرێت تا ئه‌و كاته‌ی گیان له ده‌ست ده‌دات، به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له جیهاندا له رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه خۆیان خنكاندووه.
شكاندنی كه‌لـله سه‌ر:
له نێوانی سێ كه‌س ئه‌نجام ده‌درێت، كه لایه‌نی سێه‌م وا لێده‌كه‌ن ڤیدیۆیه‌ك بۆ گاڵته و گه‌پ ئه‌نجام بده‌ن، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه داوای لێبكه‌ن له‌سه‌ر بانێكه‌وه خۆی هه‌ڵبدات و بكه‌وێته سه‌ر كه‌لـله‌ی سه‌ری و بمرێت.
مۆمۆ:
پێكهاتووه له یارییه‌كی سۆشیال میدیا، كه ده‌سته‌واژه‌ی (مۆمۆ) به‌كار ده‌هێنن، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ترسناك و بوكه‌ڵه ده‌ناسرێت، كاتێك بۆ ترساندن و له‌باربردنی ده‌روونی یه‌كدی به‌كاری ده‌هێنن.
به‌بجی:
ئه‌ویش یارییه‌كی دژه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وا له مرۆڤ ده‌كات به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه سوجده و ركوع بۆ په‌یكه‌رێك ببات، كه به (سان هوك) ده‌ناسرێت، كه پڕه له چه‌ك دو كووشتن و رقلێبوونه‌وه‌ی یه‌كتر.
فۆرت نایت:
ئه‌و یارییه زۆر به فراوانی له نێو گه‌نجانی جیهان به‌ربڵاوه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه دوا هه‌نگاوی ئه‌و یارییه رووخاندنی مه‌ككه‌ی پیرۆزه، كه لای موسڵمانه‌كان به شوێنێكی پیرۆز ئه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌زهه‌ر ئه‌وه‌شی حه‌رام كرد.
سه‌رچاوه:الاهرام