مه‌سرور بارزانی: هاوبه‌شی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا درێژخایه‌نه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، هاوبه‌شی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا درێژخایه‌نه و به‌های هاوبه‌ش هه‌ردوولای به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد له مه‌راسیمی ته‌واوكردنی هه‌یكه‌لی بینای نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر.
ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار له 2007دا نووسینگه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه و دوای چوار ساڵ و له 2011دا، ئاستی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه و كونسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێر كرده‌وه.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دۆگلاس سیلیمان، له (6ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2018)، هاوكات له‌گه‌ڵ دانانی به‌ردی بناغه‌ی بینای نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "درووستكردنی بینای كونسوڵخانه‌كه ده‌ریده‌خات، كه ئه‌مه‌ریكا له پاڵ گه‌لی كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دوای ته‌واوكردنی هه‌یكه‌لی بینای نوێی كونسوڵخانه‌كه، جارێكی دیكه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی، پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
هاوكات، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا دووپاتیكرده‌وه، به‌ها هاوبه‌شه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، ده‌سته‌به‌ری كاری هاوبه‌ش و پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكایه له كیانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه، له تویتێكدا، كه دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا درێژمه‌ودایه و به‌های هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "من دڵنیام بوونی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان سیمبوڵێكی زیندووه، كه پابه‌ندی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به كوردستان پیشان ده‌دات".
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) September 22, 2021
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمه‌كه‌دا، رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا وێڕای باسكردن له گرنگی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رۆڵی له هه‌رێمی كوردستان، گوتی: ""بینای نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر 60٪ی كاره‌كانی تەواو بووە، لە ساڵی 2023 بیناكه تەواو ده‌كرێت و به‌مه‌ش ده‌بێته گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا له جیهاندا".
سه‌باره‌ت به هۆكاری درووستكردنی ئه‌و كونسوڵخانه گه‌وره‌یه له هه‌ولێر، كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئەگەر بپرسین بۆچی ئەمەریکا ئەم کونسوڵخانە گەورە لێرە دروست دەکات؟ هۆکارەکەی ئەوەیە کە پەیوەندیی بە گەشەکردنی پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانه‌وه هه‌یه، ئەم کونسوڵخانەیە دەبێتە ئاماژەیەک بۆ ئه‌وه‌ی ئەمەریکا لێرەیە و زۆرپابەندە و لێرەش دەمێنێتەوە، ئێمە پێمان وایە باشترە بۆ ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کە پێکەوەبین".
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌رده‌سته بۆ هاووڵاتیانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و له چه‌ند به‌شێكی تایبه‌ت به كاروباری (سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتی گشتیی، سه‌روه‌ری یاسا و كارگێڕی) پێكدێت و هه‌روه‌ها ئاژانسی حكومی ئه‌مه‌ریكایی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كه‌دا خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات.
بيناى نوێی كونسوڵخانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 200 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه درووست ده‌كرێت و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی گرنگی هه‌یه و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – سه‌لاحه‌ددین له به‌ری رۆژئاوای رێگاكه و باكووری ناوه‌ندی شاری هه‌ولێره‌وه و تێچووی پڕۆژه‌ی درووستكردنی 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكاییه و پانتایی زه‌وییه‌كه‌ی له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆی دابین كراوه.