چەند حەشارگەیەکی داعش لە کەرکووک بۆردمان کران

سێ ئەندامی داعش دەستگیرکران
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

هێزی ئاسمانی عێراق چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشی لە سنووری کەرکووک بۆردوومان کرد و سێ ئەندامی رێکخراوەکەش دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی ئێف16 و سۆخۆی25، چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشییان لە ناوچەی وادی شای لە سنووری پارێزگای کەرکووک بۆردوومان کرد، بەڵام زیانەکان نەزانراون.

هاوکات لە ناوچەیەکی نزیک گوندی خازر، لە ناوچەی زابی سەر بە پارێزگای کەرکووک سێ کەسی سەربە رێکخراوی داعش دەستگیرکران، کە زانیارییان لەسەر سوپا و هێزە ئەمنییەکان کۆدەکردەوە.

وینەی ئەو سێ ئەندامەی داعش کە دەستگیر کراون
وینەی ئەو سێ ئەندامەی داعش کە دەستگیر کراون

بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، چەکدارانی داعش لە هەندێک ناوچەی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چالاکتربوونە، ئەمەش پەیوەندی بە بۆشایی ئەمنییەوە هەیە. بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق رێککەوتوون دوو لیوای هاوبەش پێکبهێنن.