به زیاتر له 2 ملیار دینار پڕۆژەی به‌نداوی دێوانه جێبه‌جێ ده‌كرێت

K24 - هەولێر
له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دروستكردنی به‌نداو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی دوو ملیار و 174 ملیۆن و 78 هه‌زار دینار بۆ پڕۆژه‌ی به‌نداوی دێوانه.
بڕی پاره‌كه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.
بەنداوی دێوانە دەکەوێتە سەر چەمی دێوانە لە بەری باشووری رۆژئاوای دەربەندیخان، توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و 422 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. قوڵی نزمترین بۆ بەرزتری خاڵی 42 مەترە. بەنداوی دێوانە بە یەکێک لەپرۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
